خولی بەهارەی پەرلەمانی کوردستان دەستیپێکرد
فراکسیۆنەکان رێکەوتن بەناوی پەرلەمان پڕۆژە یاسا پێشکەش بکەن
K24- ههولێر:
پەرلەمانی کوردستان دەستی بە کۆبوونەوەکانی وەرزی یاسادانانی خولی بەهارە کردەوە، ماوەی 4 مانگ بەردەوام دەبێت و بۆ ماوەی 30 رۆژ پرۆژە و پێشنیاز لە پەرلەمانتاران و حکومەت وەردەگرێت. سەرۆکی پەرلەمانیش ئەو پرۆژانە ئاشکرا دەکات، كه پەرلەمان بە هەماهەنگی حکومەت لەم وەرزەی یاساداناندا پەسەندیان دەکات.
لهلایهكی دیكهوه فراکسیۆنەکانی پەرلەمانی کوردستان کە حزبهكانیان له پێكهێنانی کابینەی نۆییەم بهشدارن، لهسهره ئهوه رێکەوتوون كه لەم وەرزە بهیهكهوه پرۆژە و پێشنیاز پێکشەش بکەن و بۆ ئەم مهبەستەش ژورێکی هاوبەش پێك دەهێنن و بریارە بەم نزیکانە کارەکانیان تەواو بێت.
بهگوێرهی زانیارییهكانیش، ئهو فراكسیۆنانه لەمەو دوا پرۆژەیاسا و پێشنیازەکان بە هاوبەشی پێشکەش دەکەن و بە ناوی پەرلەمانەوە دەبێت و بە ناوی هیچ فراکسبۆنێك به تایبهت نابێت.
ئێستاش زیاتر لە 8 پرۆژە و پێشنیاز لە بەردەستی پەرلەمانه، بەشێکیان پرۆژەی حکوومەتی هەرێمی کوردستانن چاوەرێی دەکەن لە ماوەی 10 رۆژی داهاتوو ژمارەیەك پرۆژەی دیكه لە حکومەتی هەرێمی کوردستانەوە بۆ پەرلەمان بنێردرێن، لەوانە پرۆژە هەمواری یاسای وەبەرهێنان، کە یەکێکە لە پرۆژە گرنگەکانی حکومەت.
H.B