لیستی مووچەی سەرجەم وەزارەتەکان راگەیەندرا
چەند وەزارەت و شوێنێک مووچە وەردەگرن
K24 – ههولێر:
سەرچاوەیەک لە وەزارەتی دارایی لیستی مووچەی فەرمانبەرانی بۆ کوردستان24 ئاشکرا کرد.
بەگوێرەی لیستەكە، سبەی سێشەممە وەزارەتەكانی خوێندنی باڵا، ناوخۆ، دەزگای ئاسایش، ئەنجوومەنی ئاسایش، زێرەڤانی، بەرگری فریاكەوتن، لیوای 1 و 2 نەوت و گاز، بەڕێوەبەرایەتی گشتی رەگەزنامەوپاسپۆرت و نشینگە، وەزارەتی شارەوانی دابەش دەكرێت.
رۆژی چوارشەممە مووچەی وەزارەتەكانی كارەبا، وەزارەتی كشتوكاڵ، رۆشنبیری، ئاوەدانكردنەوە، سەرۆكایەتی ھەرێم، سەرۆكایەتی پەرلەمان، سەرۆكایەتی ئەنجوومەنی وەزیران دابەش دەكرێت.
هەروەها، رۆژی پێنجشەممە، مووچەی خانەنشینی پێشمەرگە دابەش دەکرێت و رۆژی شەممەی داهاتووش، مووچەی خانەنشینی شارستانی دابەش دەکرێت.