راگەیەندراوێك لە وەزارەتی داراییەوە

بە ھەوڵی سەرۆكی حكومەتی ھەرێمی كوردستان توانرا كێشەی دواكەوتنی مووچەی فەرمانبەران چارەسەر بكرێت

K24 - ھەولێر

وەزارەتی دارایی ھەرێمی كوردستان لە راگەیەندراێكدا ئاشكرای كرد، دوای ھەوڵی زۆری سەرۆكی حكومەتی ھەرێمی كوردستان و تیمی كورد لە بەغدا و وەزیری دارایی توانرا كێشەی دواكەوتنی مووچەی فەرمانبەران چارەسەر بكرێت.

لە راگەیەندراوەكەی وەزارەتی دارایی ھاتووە: "مووچەخۆرانی ھەرێمی كوردستان ئاگادار دەكەینەوە كە ھەموو ھەوڵێك دەدەین بۆ ئەوەی ئەو ئاستەنگانە چارەسەر بكەین بۆ مانگەكانی داھاتوو.

وەزارەتی دارایی راشیگەیاند: "سەرەڕای ئەوەی كە رۆژی پێنجشەممە 5/3/2020 لەگەڵ رۆژی شەممە 7/3/2020 پشووی فەرمییە، بەڵام بانكە پەیوەندیدارەكان بۆ دابەشكردنی مووچە دەوام دەكەن".