جموجۆڵی بازرگانی لە دەروازەی ئیبراھیم خەلیل بەردەوامە

تەنھا رێكارەكان گۆڕاون

K24 - زاخۆ

جموجۆڵی بازرگانی لە دەروازەی ئیبراھیم خەلیل بەردەوامە و تەنھا رێكارەكان گۆڕانكاری بەسەردا ھاتووە.

ئیسلام یوسف، پەیامنێری كوردستان24 لە زاخۆ راگەیاند: "ئەمڕۆ جموجۆڵی بازرگانی لە دەروازەی سنووری ئیبراھیم خەلیل بەردەوامە و بارھەڵگرەكان ھاتووچۆ دەكەن".

روونیكردەوە: "تەنھا رێكارەكان گۆڕاون، بارھەڵگرەكانی توركیا ناینە دیوی ھەرێمی كوردستان، بەڵكو بارھەڵگرەكانی ھەرێمی كوردستان دەچنە دیوی توركیا بار دێننە دیوی ھەرێمی كوردستان".

ئەمە لەكاتێكدایە پێشتر توركیا بەھۆی مەترسییەكانی بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی كۆرۆنا، رێكارەكانی جموجۆڵی بازرگانی لەو دەروازەكە گۆڕیوە و رێگەنادات بارھەڵگرەكانی توركیا بێنە سنووری ھەرێمی كوردستان و عێراق.