كاردانهوهی سهردانهكهی مهسرور بارزانی بۆ ئوردن
پسپۆڕان: ئوردن گرنگی به پێگهی ههرێمی كوردستان دهدات
K24- ههولێر:
پسپۆرانی پەیوەندیە نێودەوڵەتی و سیاسیەکان رایدەگەیەنێن، سەردانەکەی سەرۆکی حکومەتی ههرێمی كوردستان بۆ ئوردن پەیوەندی هەردوولا بەهێزتر دەکات، بە تایبەت لە رووی ئابووری، گەشتیاریی، وەبەرهێنان، گەشتیاری و تەندروستیەوە.
پسپۆرێکی پەیوەندیە سیاسیەکانيش دەڵێت: بهلای ئوردنهوه پێگەی هەرێمی کوردستانی بۆ چارەسەری کێشەکانی رۆژهەڵاتی ناوەراست گرنگە.
لە ماوەی رابردوودا، مەسرور بارزانی به مەبەستی فراوانکردنی پەیوەندییەکان و زیادکردنی وەبەرهێنی بیانی لە هەرێمی کوردستان، زنجیرەیەك سەردانی ئەنجامدا و دوا وێستگەشی لە ئوردن بوو، لەو سهردانهدا هەولێر و عەممان پەیوەندییە دێرینەکانیان نوێکردەوە و گرنگی هەماهەنگی و پەرەپێدانی پەیوەندییەکان لەسەر تەواوی ئاستەکان دووپاتکرانەوە.
H.B