كاردانه‌وه‌ی سه‌ردانه‌كه‌ی مه‌سرور بارزانی بۆ ئوردن

پسپۆڕان: ئوردن گرنگی به‌ پێگه‌ی هه‌رێمی كوردستان ده‌دات

K24- هه‌ولێر:

پسپۆرانی پەیوەندیە نێودەوڵەتی و سیاسیەکان رایدەگەیەنێن، سەردانەکەی سەرۆکی حکومەتی هه‌رێمی كوردستان بۆ ئوردن پەیوەندی هەردوولا بەهێزتر دەکات، بە تایبەت لە رووی ئابووری، گەشتیاریی، وەبەرهێنان، گەشتیاری و تەندروستیەوە.

پسپۆرێکی پەیوەندیە سیاسیەکانيش دەڵێت: به‌لای ئوردنه‌وه‌ پێگەی هەرێمی کوردستانی بۆ چارەسەری کێشەکانی رۆژهەڵاتی ناوەراست گرنگە.

لە ماوەی رابردوودا، مەسرور بارزانی به مەبەستی فراوانکردنی پەیوەندییەکان و زیادکردنی وەبەرهێنی بیانی لە هەرێمی کوردستان، زنجیرەیەك سەردانی ئەنجامدا و دوا وێستگەشی لە ئوردن بوو، لەو سه‌ردانه‌دا هەولێر و عەممان پەیوەندییە دێرینەکانیان نوێکردەوە و گرنگی هەماهەنگی و پەرەپێدانی پەیوەندییەکان لەسەر تەواوی ئاستەکان دووپاتکرانەوە.

H.B