ھاتووچۆی ھەولێر لەبارەی راگرتنی دەوام بڕیاریدا
راگەیەندراوێك لە ھاتووچۆی ھەولێرەوە
K24 - ھەولێر
بەڕێوەبەرایەتی ھاتووچۆی ھەولێر بڕیاریدا بۆ ماوەی 10 رۆژ راییكردنی مامەڵە لە بەڕێوەبەرایەتییەكان دەوەستێنن.
بەڕێوەبەرایەتی ھاتووچۆی ھەولێر لە راگەیەندراوێكدا ئاشكرای كرد: "ئاگاداری سه‌رجه‌م هاووڵاتییان و شوفێران ده‌كه‌ینه‌وه كه‌وا له رۆژی 4/3/2020ه‌وه تاكو رۆژی 14/3/2020 رایی كردنی مامه‌ڵه‌ی هاووڵاتییان له‌بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆی هه‌ولێر به هه‌موو به‌شه‌كانیه‌وه ده‌وه‌ستێت". ئه‌ویش به مه‌به‌ستی پاراستنی گیانی هاووڵاتییانمان و رێگەگرتن له بڵاوبوونه‌وه‌ی په‌تای مه‌ترسیداری كۆرۆنا"
ھاتووچۆی ھەولێر ئاماژەی بەوەشداوە: "سه‌باره‌ت به‌م هاووڵاتییانه‌ی كە له‌م ماوه‌یه ساڵیانه یان مۆڵه‌ته‌كانیان یاخود ماوه‌ی 60 رۆژی تۆماركردنی ئۆتۆمبێله‌كانیان ته‌واو ده‌بێت ئه‌وانه قه‌ره‌بوو ده‌كرێنه‌وه له دوای ده‌ست به‌كاربوونه‌وه به‌بێ ئه‌وه‌ی هیچ سزایه‌ك بكه‌وێته سه‌ریان".