کۆرۆنا بڕیارێک بە کۆمپانیای تویتەر دەدات
فەرمانێک بە کارمەندانی دەکات
K24 – ههولێر:
کۆمپانیای تویتەر بە تەواوی کارمەندەکانی راگەیاندووە لە ماڵەکانیان کارەکانیان ئەنجام بدەن.
بەهۆی بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا و مەترسییەکانی، ئەو کۆمپانیایەی بواری تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان، فەرمانی بە کارمەندەکانی لە هۆنکۆگ، ژاپۆن و کۆریای باشوور کردووە کە لە ماڵەوە لە رێگای ئینتەرنێت کارەکانیان ئەنجام بدەن.
هەروەها داوای لە کارمەندانی لە تەواوی جیهان کردووە، کە ژمارەیان پێنج هەزار کەسە، نەیەنەوە سەر کارەکانیان لە کاتی دروستبوونی هەر مەترسییەک.
هەر بەهۆی کۆرۆنا، کۆمپانیاکە گەشتی ناپێویست و بۆنەکانی راگرتووە.
کۆرۆنا سێ هەزار و 117 کەسی کوشتووە لە جیهان، 90 هەزار و 936 کەسیش تووشبوون و 47 هەزار و 995 کەسیش چاکبوونەتەوە.
BBC