نێچیرڤان بارزانی و شاندێكی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان کۆبوونەوە
جه‌خت له به‌ره‌وپێشبردنی زیاتری پێكه‌وه‌ژیانی هه‌موو پێكاته‌كانی هه‌رێمی كوردستان و عێراق کرایەوە
K24 – هه‌ولێر:
ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه 3/3/2020 نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان، له كۆبوونه‌وه‌یه‌كدا له‌گه‌ڵ شاندێكی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان بۆ كاروباری لێكۆڵینه‌وه له تاوانه‌كانی داعش به سه‌رۆكایه‌تیی ئەداما دیانگ راوێژكاری سكرتێری گشتیی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان بۆ رێگریكردن له كۆمكوژیی، باسی له دۆخی ئاواره‌كان و تاوانانه‌کانی داعش و هۆكاری نه‌گه‌ڕانه‌وه‌ی ئاواره‌كان بۆ زێدی خۆیان کرد و جه‌ختی له گرنگیدانی زیاتر به مافی پێكهاته‌كان له ده‌ستووری داهاتووی هه‌رێمی كوردستاندا كرده‌وه.
لای خۆیه‌وه شاندی میوان پوخته‌یه‌كیان ده‌رباره‌ی ئامانجی سه‌ردانیان بۆ هه‌رێمی كوردستان و عێراق، سه‌ردانی مه‌یدانییان بۆ ناوچه زیانبه‌ركه‌وتووه‌كانی شه‌ڕی داعش و بینینی قوربانیانی ده‌ستی داعش و كه‌سوكاریان، كۆكردنه‌وه‌ی به‌ڵگه‌ی تاوانه‌كان و دادگاییكردنی تاوانباران پێشكه‌ش كرد.
شانده‌که هه‌وڵ و رۆڵی هه‌رێمی كوردستانیان له حه‌واندنه‌وه‌ی ئاواره‌كان و پێشكه‌شكردنی خزمه‌تگوزاری بۆ ئەوان و ڕێخۆشكردن بۆ تیمه نێوده‌وڵه‌تییه‌كانی لێكۆڵینه‌وه له تاوانه‌كانی داعش، به‌رز نرخاند.
لە کۆبونەوەکەدا کە کەریم خان راوێژکارى تایبەت و سەرۆکى تیمى نێودەوڵەتیى لێکۆڵینەوە لە تاوانەکانى داعش لە عێراق، قوباد تاڵەبانى جێگرى سەرۆک وەزیران و ژمارەیەک لە وەزیران و بەرپرسانى هەرێمى کوردستان ئامادەی بوون، هه‌ردوولا له‌سه‌ر به‌شداریكردنی پێكهاته‌كان له ده‌سه‌ڵات و ده‌رخستنی یاسای تاوانه‌كان له عێراق كه ئاسانكاری بۆ تیمه نێوده‌وڵه‌تییه‌كان بكات، مسۆگەرکردنى پێکەوەژیان و ئاشتبوونەوە و بنیاتنانەوەى متمانە و پەیوەندیى نێوان پێکهاتەکان و سوودوەرگرتن لە ئەزموونى وڵاتان لە چارەسەرکردنى ئەم کەیسانەدا، گرنگیدان بە بابه‌ته‌كانی پێكه‌وه‌ژیان و لێبوردن له بواری په‌روه‌رده و فێركرندا له عێراق، كۆك بوون.