بەرپرسێکی باڵای پزیشکیی ئێران بووە هەڵگری ڤایرۆسی کۆرۆنا

ئامارەکان لە ئێران لە بەرزبوونەوەدان

K24 – هه‌ولێر:

پیرحوسەین کۆلیوەند، سەرۆکی خزمەتگوزاریی بەپەلەی پزیشکیی کۆماری ئیسلامی ئێران، تووشی ڤایرۆسی کۆرۆنا بووە.

نووسینگەی رۆژنامەوانی پیرحوسەین کۆلیوەند بڵاویکردووەتەوە، تەندروستی کۆلیوەند باشە و پێویست بە نیگەرانی ناکات.

بەگوێرەی نوێترین ئاماری فەرمی ئێران، 77 کەس لە ئێران گیانیان لەدەستداوە و دوو هەزار و 336 کەسیش بوونەتە هەڵگری ڤایرۆسەکە.

Independent