ئه‌نجامی تاقیكردنه‌وه‌ی توانستی زانستی ماسته‌ر و دكتۆرا و دبلۆمی باڵا راده‌گه‌یه‌ندرێن
ژماره‌ی وه‌رگیراوان یه‌كسانه به رێژه‌ی 75%ی كورسییه ته‌رخانكراوه‌كان
K24- هه‌ولێر:
له راگه‌یه‌ندراوێكدا كه له په‌یجی فه‌رمی وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵا و تویژینه‌وه‌ی زانستی بڵاوكراوه‌ته‌وه، وه‌زاره‌تی ناوبراو رایگه‌یاند، سبه‌ی ئه‌نجامی تاقیكردنه‌وه‌ی توانستی زانستی پێشكه‌شكارانی ماسته‌ر، دكتۆرا و دبلۆمی باڵا بەشێوەى ئۆنلان لە وێبسایتى زانکۆکان بڵاوده‌كرێنه‌وه.
راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌ی وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵا و تویژینه‌وه‌ی زانستی:
له راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌دا هاتووه، وه‌زیرى خوێندنی باڵا و توێژینه‌وه‌ی زانستی، سەرکەوتنى گه‌وره‌ترین پڕۆسه‌ی خوێندنی ماسته‌ر و دكتۆراى له زانكۆكانی كوردستان راگەیاند و گوتى: له‌م پڕۆسه‌یه‌دا، كه به گه‌وره‌ترین پڕۆسه‌ی خوێندنی باڵا له كوردستان داده‌نرێت، له كۆی (4938) كورسی ماسته‌ر و دكتۆرا، (3685) پێشکەشکار له خوێندنی ماسته‌ر و دكتۆرا وه‌رگیراون، کە دەکاتە ڕێژەى (75%) کورسییە تەرخانکراوەکان.
ئەم ڕاگەیاندنەى د. ئارام محمد قادر، سەرۆکى ئەنجوومەنى وەزارەت ئەمڕۆ سێشەمە ڕێکەوتى (٣/٣/٢٠٢٠) لەمیانى کۆبونەوەیەکى ئەنجوومەنى وەزارەت هات، کە هەریەك لە بریکارى وەزارەت و سەرۆك زانکۆکان و ڕاوێژکار و بەڕێوەبەرانى گشتى وەزارەت ئامادەی بوون و تیایدا ئەنجامى خوێندنى باڵا بۆ ساڵى خوێندنى (٢٠١٩-٢٠٢٠) پەسەندکرا.
لە سەرەتاى کۆبونەوەکەدا د.ئارام محەمەد قادر بەناوى ئەنجوومەنى وەزارەتى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستى بەخێرهاتنى د. عەبدولفەتاح عەبدولرەزاقى کرد، کە وەك بریکارى وەزارەت دەستبەکار بوو، ڕایگەیاند: بەھیواین دەست بەکاربوونى بریکارى وەزارەتمان ببێتە ھاندەرێکی باش و کاریگەر بۆ بەرەوپێشبردنى پرۆسەى خوێندنى باڵا، داواشى لە ئەندامانى ئەنجوومەنى وەزارەت کرد هاوکارى کارەکانى بریکارى وەزارەت بن.
لای خۆشیەوە د.عەبدولفەتاح عەبدولرەزاق، بریکارى وەزارەتى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستى ڕایگەیاند: شانازیەکى گەورەیە لەگەڵ کۆمەڵێك ئەکادیمیست و پسپۆڕ و سەرۆکى زانکۆکان لەم قۆناغەدا و لەم سێکتەرە گرنگ و بایەخدارەدا کاردەکەم، کە لەگەڵ هەندێکیان لە ڕابردودا بەیەکەوە کارمان کردوە، هیوادارم لەم قۆناغەشدا بتوانین وەك یەك تیم بەیەکەوە پرۆسەى خوێندنى باڵا هەنگاوێکى تر ببەینە پێشەوە.
لە تەوەرى دووەمى کۆبونەوەکەدا کە تایبەت بوو بە پەسەندکردنى ئەنجامى خوێندنى باڵا، د. ئارام محمد قادر ڕایگەیاند: دوای ته‌واوبونی قۆناغه‌كانی پرۆسه‌ی پێشكه‌شكردن و ئه‌نجامدانی تاقیكردنه‌وه‌ی توانستی زانستی و ڕێکخستنى کێبڕکێ و پەیڕەوکردنى سیسیتمى خاڵبەندى بۆ خوێندنی دبلۆمی باڵا و ماسته‌ر و دكتۆرا له زانكۆكانی هه‌رێمی كوردستان بۆ ساڵی (2019-2020)، ئه‌مرۆ ئەنجومەنى وەزارەت ئەنجامەکانى پەسەند کرد و خوازیاران ده‌توانن لە سبەینێوە ئه‌نجامه‌كان له‌سه‌ر وێباستی ڕەسمى زانكۆكانیان وه‌ربگرنه‌وه.
جێگاى ئاماژەیە له كۆی (4938) كورسی خوێندنی ماسته‌رو دكتۆرا، (3685) پێشکەشکار له‌خوێندنی ماسته‌ر و دكتۆرا وه‌رگیراون، هاوکات (204) وه‌رگیراو کە بریتیین له كه‌سوكاری سه‌ربه‌رزی پلە یه‌كی شه‌هیدان و ئه‌نفالكراوان و، (7) وه‌رگیراوی نابینا به رێژه‌ی (100%) وەرگیراون.
بەم پێیەش کۆى گشتی وه‌رگیراوانی ماسته‌ر و دكتۆرا بریتییه له رێژه‌ی (75%) کورسیە تەرخانکراوەکان، کە ئه‌م ڕێژه‌ی وهرگیرانهش یه‌كانگیره له‌گه‌ڵ توانای مرۆیی و زانستی و مادی زانكۆكانی كوردستان و ته‌واوكه‌ری پێداوستی بازاری كاری كوردستانه به هه‌ردوو کەرتى گشتی و تایبه‌ت.
له هه‌مان كاتدا و له پرۆسه‌یه‌كی دیكه‌دا، له‌سه‌ر بریاری ئه‌نجوومه‌نی وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵا، خوێندنی دبلۆمی باڵای یه‌ك ساڵه‌ی ئه‌كادیمی له ژماره‌یه‌ك له زانكۆكانی كوردستان كرایه‌وه، به مه‌به‌ستی به‌رزكردنه‌وه‌ی تكێرای نمره (تحسین معدل)ی بڕوانامه‌ی به‌كالۆریۆس بۆ ئه‌و خوازیارانه‌ی كه‌وا تێكڕای نمره‌ی به‌كالۆریۆسیان له (60%) كه‌متره، تاوه‌كو دوای ته‌واوكردنی خوێندنی دبلۆمی باڵای یه‌ك ساڵه‌ی ئه‌كادیمی بتوانن درێژه به خوێندنی ماسته‌ر له زانكۆكانی كوردستان بده‌ن، بۆ ئه‌م ئه‌مه‌ش (395) خوازیار له خوێندنی دبلۆمی باڵای یه‌ك ساڵه‌ی ئه‌كادیمی وه‌رگیران.
لێرەدا كۆی گشتی وه‌رگیراوان له خوێندنی دبلۆمی باڵای یه‌ك ساڵه‌ی ئەکادیمى و ماسته‌ر و دكتۆرا له سه‌رتاسه‌ری زانكۆكانی كوردستان بۆ ساڵی (2019-2020) ده‌بێته (4080) وه‌رگیراو.
لەدرێژەی کۆبونەوەکەدا، سەرتیپ خالس بەڕێوەبەری خوێندنی باڵا لە وەزارەت پریزنتەیشنێکی ورد و زانستی سەبارەت بە چۆنییەتی بەڕێوەچونی پرۆسەکەو ژمارەی بەشداربوان و دەرچوان و وەرگیراوان خستە ڕو، ئەنجومەنی وەزارەتى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستى، دوای گفتوگۆ و پێشکەشکردنى سەرنج و پێشنیارەکان بەتێکرای دەنگی ئەندامانی ئەم بریارانەی خوارەوەی دا :-
1- پەسەندکردنی ئەنجامەکانى خوێندنی باڵا بەھەردوو ئاستی ماستەر و دکتۆرا وەك خۆی لە چوارچێوەی ڕێنماییەکان.
2- پەسەندکردنی ئەنجامەکانی دبلۆمی بالای یەك ساڵەی ئەکادیمی بۆ مەبەستی بەرزکردنەوەی کۆنمرەی بەکالۆریۆس لە چوارچێوەی رێنماییەکان.
3- مانگى شەشى ئەمساڵ (حوزەیرانى ٢٠٢٠) خولێکى دیکەى خوێندنى دبلۆمى باڵا و ماستەر و دکتۆرا لە زانکۆکانى کوردستان ڕادەگەیەندرێت و پرۆسەى پێشکەشکردن دەست پێدەکات.
4- ئه‌و خوازیارانه‌ی له (تاقیكردنه‌وه‌ی توانستی زانستی) ده‌رچونه، به‌ڵام به هۆی نەمانى كورسی خوێندن وه‌رنه‌گیراون، ئەوا له خولی داهاتووى مانگى شەشى ئەمساڵ سەرپشك دەکرێن بۆ ئه‌نجامدانی تاقیكردنه‌وه‌ی زانستی، یان بەو نمرەیەى کە لەخولى یەکەمدا بەدەستیان هێناوە بچنه پێشبركێ له‌سه‌ر كورسیه‌كان، بە مەرجێك لە کاتى دوبارە ئەنجامدانەوەى تاقیکردنەوەى توانستى زانستى ئەوا نمرەى دوایین تاقیکردنەوەى بۆ هەژمار دەکرێت.
دوا بە دواى پەسەندکردنى ئەنجامەکان، د. ئارام محمد قادر لە وتەیەکدا بە ناوى ئەنجومەنى وەزارەت پیرۆزبایی ئاراسته‌ی سه‌رجه‌م وه‌رگیراوان له گشت زانكۆكانی كوردستان کرد‌و سوپاسى زانکۆکانى کرد‌و ڕایگەیاند: ئومێده‌وارین له ئاست چاوه‌روانییەکانی سێکتەری خوێندنی باڵا‌و نیشتمانەکەماندا بن و به ئاستێكی زانستی به‌رز درێژه به خوێندنی باڵا بده‌ن و بڕوانامه به‌ده‌ست بهێنن به مه‌به‌ستی خزمه‌تگه‌یاندن بەھەردو كه‌رتی گشتی و تایبه‌ت له هه‌رێمی كوردستان.
هه‌روه‌ها مژدەى دایە ئەو خوازیارانەى ده‌رفه‌ت نه‌بوه بۆ ئه‌مساڵی خوێندنی (2019-2020) وه‌ربگیردرێن یاخود ده‌ربچن له تاقیكردنه‌وه‌ی توانست زانستی، وه‌زاره‌ت به هه‌ماهه‌نگی له‌گه‌ڵ زانكۆكان له ئێستاوه ئاماده‌كاری ده‌كات بۆ ئه‌وه‌ی له مانگی (6)ی ئه‌مساڵ پڕۆسه‌یه‌كی دیكه‌ی پێشكه‌شكردن بۆ خوێندنی دبلۆمی باڵا و ماسته‌رو دكتۆرا له زانكۆكان ده‌ست پێبكات و ڕێنمایی نوێ ده‌ربكرێت كه بگونجێت له‌گه‌ڵ ستانداره‌كانی نێوده‌وڵه‌تی.
جێگەى ئاماژەیە پێشکەشکاران لە دواى ڕاگەیاندنى ئەنجامەکان ئەگەر هەر تانەیەکیان هەبێت دوای راگه‌یاندنی ئه‌نجامه‌كان تاكو رۆژی یه‌كشه‌ممه دەتوانن بەشێوەى ئۆنلاین لە وێبسایتى ڕەسمى زانکۆکانیان تانە تۆمار بکەن.
تەوەرى سێیەمى کۆبونەوەى ئەنجومەنى وەزارەت، گفتوگۆ کردن بو لەبارەى پێشنیازى وەزارەتى پەروەردە بۆ دابین کردنى هۆڵەکانى ئەزمونى تاقیکردنەوەکانى پۆلى دوانزە لە زانکۆکان، لەو چوارچێوەیەدا د.ئارام محەمەد قادر ڕایگەیاند: وەزارەتمان لەگەڵ هاوکارى کردنى تەواوى وەزارەتى پەروەردە دايه بۆ سەرکەوتنى پرۆسەى تاقیکردنەوەکانی کۆتایى پۆلى دوانزە، لەو چوارچێوەیەشدا ئەنجومەنى وەزارەت ڕەزامەندى لەسەر ئەو داوایەى وەزارەتى پەروەردە دەربڕى بۆ دابین کردنى هۆڵەکانى تاقیکردنەوە و لە ئایندەیەکى نزیکدا زانکۆکان تواناکانی خۆیان بۆ بەشدارى لەم پرۆسەیە پێشکەش دەکەن و لەگەڵ بەڕێوەبەرایەتى پەروەردەى شارەکان میکانیزمى پێویست بۆ سەرخستنى پڕۆسەکە دادەڕێژرێت.
لەکۆتایی کۆبونەوەکەشدا وەزیری خوێندنی بالاوتوێژینەوەی زانستی سوپاسی تایبەتی ئاراستەی سەرجەم سەرۆک وئەندامانی ئەنجومەنی زانکۆ بەڕێزەکان و زانکۆکان و مامۆستایان و سەرۆک بەشە بەرێزەکان و کارمەندان و فەرمانبەران کرد کە بە شەونخونی و ھەوڵ وماندوبونیان پرۆسەکەیان بەسەرکەوتویی جێبەجێ کرد.
H.B