ئێران رێگه‌ی به پشكێنه‌رانی نێوده‌وڵه‌تی نه‌دا سه‌ردانی دوو بنكه‌ی ناووكی بكه‌ن
ئاژانسی نێوده‌وڵه‌تی وزه‌ی ناووكی سه‌رزه‌نشتی ئێرانی كرد
K24 – هه‌ولێر:
كۆماری ئیسلامی ئێران رێگه‌ی نه‌دا ژماره‌یه‌ك له شاره‌زایانی ئاژانسی نێوده‌وڵه‌تی وزه‌ی ناووكی سه‌ردانی دوو ناوه‌ندی ناووكی بكه‌ن و له به‌رامبه‌ریشدا ئاژانسه‌كه ره‌خنه له ئێران ده‌گرێت.
ئاژانسی هه‌واڵده‌ری رۆیته‌رز بڵاویكرده‌وه، ئاژانسه‌كه سه‌رقاڵی ئاماده‌كارییه بۆ ده‌ركردنی راپۆرتی دووه‌می له باره‌ی چالاكییه ناووكییه‌كانی ئێرانه‌وه.
ئاژانسی رۆیته‌رز باسی له‌وه‌شكردووه، ئاژانسی نێوده‌وڵه‌تی وزه‌ی ناووكی سه‌رزه‌نشتی ئێرانی كردووه، به هۆی ئه‌وه‌ی رێگه‌ی نه‌داوه پشكێنه‌رانی نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان سه‌ردانی دوو دامه‌زراوه‌ی ناووكی بكه‌ن.
ئاژانسی نێوده‌وڵه‌تی وزه‌ی ناووكی راشیگه‌یاندووه، ئێران له گفتوگۆ گرنگه‌كاندا به‌شداری نه‌كردووه و وه‌ڵامی پرسیاری پشكێنه‌رانی سه‌ر به نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كانی نه‌داوه‌ته‌وه.