لایه‌نه‌كان هۆشداری له‌باره‌ی كاندیدی دوای عه‌للاوی ده‌ده‌ن

"دەبێت کاندیدی سەرۆك وەزیران دۆخی هەرێمی کوردستان لەبەرچاو بگرێت"

K24- هه‌ولێر:

لایەنە سیاسیەکان و پسپۆران هۆشداری دەدەن، له‌ ئەگەری ئه‌وه‌ی کاندیدی داهاتووش بۆ پۆستی سه‌رۆكایه‌تی وه‌زیرانی عێراق هەمان رێگەی محەمەد عەللاوی بگرێته‌به‌ر بۆ پێکهێنانی کابینەی نوێ.

دووپاتیش ده‌كه‌نه‌وه‌، بەبێ پشتگیری حزبەکان هیچ كاندیدێك سەرکەوتوو نابێت و دەشڵێن: پێویسته‌ دۆخی هەرێمی کوردستان لە بەرچاو بگرێت.

جه‌ختیش ده‌كه‌نه‌وه‌، بەپێ دەستوور سەرۆك وەزیران پێویستی بە دەنگی زۆرینەی پەرلەمانتاران دەبێت و لەم قۆناغەشدا حکومەت بێ پشتگیری حزبەکان سەرکەوتوو نابێت.

H.B