ئێران نوێترین ئاماری تووشبوانی کۆرۆنای بڵاوکردەوە
چەند ئامارێکی فەرمی راگەیەناد
K24 – ههولێر:
سەعید نەمەکی، وەزیری تەندروستی ئێران بڵاویکردەوە، 107 کەس بەهۆی ڤایرۆسی کۆرۆنا لە ئێران گیانیان لەدەستداوە.
هەروەها رایگەیاند، سێ هەزار 513 کەس تووشبووی ڤایرۆسەکەن و رێکارەکان بۆ بەرەنگاربوونەوەی کۆرۆنا بەردەوامە.
دووپاتیشکردەوە، تا 20ـی ئەم مانگە، قوتابخانە و ناوەندەکانی خوێندن دادەخرێن.
وەزیری تەندروستی ئێران داوا لە هاووڵاتیان دەکات، هۆشدارییەکان بە جددی وەربگرن و هاتووچۆکانیان رابگرن.