ئه‌و كه‌سانه‌ی ده‌نگۆی بڵاوبوونه‌وه‌ی كۆرۆنایان له هه‌ولێر بڵاوكرده‌وه رونكردنه‌وه ده‌ده‌ن
خه‌ڵكی هه‌ولێر دڵنیا ده‌كه‌نه‌وه
K24- هه‌ولێر:
ئه‌و كه‌سانه‌ی گرته ڤیدۆیه‌كیان له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان بڵاوكردبووه‌وه، گوایا نه‌خۆشی كۆرۆنا له هه‌ولێر بڵاوبووه‌ته‌وه و یه‌كێكیا وه‌ك كه‌سێكی تووشبوو نواندن ده‌كات، خۆیان سه‌ردانی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی پۆلیسی هه‌ولێریان كرد و رایانگه‌یاند، كه گرته ڤیدیۆكه‌یان ته‌نیا بۆ خۆشی تۆماركردووه.
له گرته‌یه‌كی ڤیدیۆییشدا كه له په‌یجی تایبه‌تی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی پۆلیسی هه‌ولێر بڵاوكراوه‌ته‌وه، ئه‌و دوو كه‌سه كه یه‌كێكیان خۆی وه‌ك تووشبووی كۆرۆنا نیشاندابوو و ئه‌وی دیكه‌شیان گرته‌كه‌ی تۆمار كردبوو، جه‌خت ده‌كه‌نه‌وه، كه گرته‌كه‌یان بۆ خۆشی تۆماركردووه، به‌ڵام چه‌ند كه‌سانێك ئه‌و هه‌له‌یان قۆستووه‌ته‌وه و زۆر به خێرایی ڤیدیۆكه‌یان له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان بڵاوكردووه‌ته‌وه.
هه‌روه‌ها وێڕای داوای لێبوردن كردن له خه‌ڵكی هه‌ولێر، دڵنیاییشیان پێ ده‌ده‌ن، كه هیچ كێشه‌یه‌كی ته‌دروستییان نییه و جگه له گاڵته‌كردن، هیچ مه‌به‌ستێكی دیكه‌یان له پشت تۆماركردن و بڵاوكردنه‌وه‌ی ئه‌و گرته ڤیدیۆیه نه‌بووه.
ئه‌مه‌ش له‌كاتێكدایه، دوای بڵاوبوونه‌وه‌ی ئه‌و گرته ڤیدیۆیه له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان، به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی ته‌ندروستی هه‌ولێر راستی ئه‌و هه‌واڵه‌ی ره‌تكرده‌وه.
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی ته‌ندروستی هه‌ولێر هاووڵاتیانیشی له‌وه دڵنیا كرده‌وه، له ئه‌گه‌ری تۆماركردنی هه‌ر حاڵه‌تێك خه‌ڵكی ئاگادار ده‌كه‌نه‌وه.
H.B