پۆلیسی پورتوگال به‌ڵگه‌یه‌كی گه‌نده‌ڵی ڕه‌وانه‌ی به‌ڕێوه‌به‌ری كاره‌كانی كریستیانۆ ده‌كات
پۆلیسی پورتوگال له هه‌ڵمه‌تێكدا ئه‌و كه‌سانه‌یان دۆزییه‌وه كه به گه‌نده‌ڵی تۆمه‌تبار كراون
به گوێره‌ی سه‌رچاوه‌كانی هه‌واڵ، پۆلیسی پورتوگال هه‌ڵمه‌تێكی بۆ ئه‌و كه‌سانه‌ی سه‌رپێچیان له باجدان كردووه ده‌ستپێكردووه و تێیدا به‌ڕێوه‌به‌ری كاره‌كانی كریستیانۆ له ڕیزی ئه‌و كه‌سانه‌دایه كه به خۆدزینه‌وه له باجدان تاوانبار كراوه.
پێگه‌ی SABADOـي پورتوگالى، له راپۆرته هه‌واڵێكدا ئاشكرای كردووه كه خۆرخی مێندێزی به‌ڕێوه‌به‌ری كاره‌كانی كریستیانۆ رۆناڵدۆ ئاگادار كراوه‌ته‌وه كه به‌ڵگه‌ی دروست هه‌یه كه له 2015 خۆی له باجدان دزیوه‌ته‌وه، هه‌ڵبه‌ت كۆپییه‌ك له نووسراوێكی ساخته كه كردوویانه بۆیان ڕه‌وانه ده‌كات.
سه‌رچاوه‌كه ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه‌ش كردووه كه پۆلیسی پورتوگال نووسراوێكی فه‌رمی ڕه‌وانه‌ی خۆرخی مێندێزی به‌رپرسی نووسینگه‌ی كریستیانۆ رۆناڵدۆ كردووه كه له كاتی وه‌به‌رهێنان له كڕین و فرۆشتنی یاریزانان خۆی له باج دزیوه‌ته‌وه.
هه‌مان سه‌رچاوه جه‌ختی له‌وه كردووه‌ته‌وه كه نزیكه‌ی 200 پۆلیسی پورتوگال هه‌ڵمه‌تێكیان بۆ سه‌رپێچیكاران ده‌ستپێكردووه و له نێویاندا 76 شوێنێان دۆزیوه‌ته‌وه كه له باجدان خۆیان دزیوه‌ته‌وه له نێویاندا نووسینگه‌ی خۆرخی مێندێزی به‌ڕێوه‌به‌ری كاره‌كانی كریستیانۆ رۆناڵدۆیه.
سه‌رچاوه‌كه ئه‌وه‌شی خستۆته‌ڕوو كه خۆرخێ مێندێز له باج ڕایكردووه و پێشبینی ئه‌وه‌ش ده‌كرێت كریستیانۆ رۆناڵدۆش تێوه‌بگلێت، به‌وپێیه‌ی ئه‌ستێره پورتوگالییه‌كه له شاری مادێرای پورتوگالی خاوه‌نی چه‌ندان باڵه‌خانه و هۆتێل و سه‌نته‌ری جوانكاری و وه‌رزشییه.
خۆرخی مێندێزی ته‌مه‌ن 57 ساڵ، له ئێستادا به‌ڕێوه‌به‌ری كاره‌كانی چه‌ندان ئه‌ستێره‌ی گه‌وره‌یه، له سه‌رووی هه‌موویان كریستیانۆ رۆناڵدۆی گۆڵكاری یوڤێنتۆسه، له‌گه‌ڵ هه‌ریه‌ك له خۆزێ مۆرینهۆ، دیێگۆ كۆستا، داڤید دی خیا، خامیس رۆدریگێز و جواو فێلیكس.