بەشێك له‌ كه‌ره‌نتینه‌كراوانی‌ سنووری هه‌ولێر رەوانەی ماڵەوە کران

ھیچ حاڵەتێکی تووشبوون بە ڤایرۆسی کۆرۆنا له‌ هه‌ولێر تۆمار نه‌كراوه

K24- هه‌ولێر:

بەشێك لەو ھاوڵاتیانەی لە سنوری پارێزگای ھەولێر لە كه‌ره‌نتینه‌ كرابوون، ڕەوانەی ماڵەكانیان کرانه‌وه‌ و ھیچ حاڵەتێکی تووشبوون بە ڤایرۆسی کۆرۆنا له‌ سنووری ئه‌و پارێزگایه‌ تۆمارنه‌كراوە.

سەرھەنگ جەلال، بەڕێوه‌بەری خۆپارێزی تەندروستی ھەولێریش دەڵێت: ڕێکارەکان بەردەوامن و ھیچ حاڵەتێکی توشبوون بە ڤایرۆسی کۆرۆنا له شارى هه‌ولێر تۆمار نەکراوە.

لە سنووری پارێزگای ھەولێر هه‌زار و ١٧٤ کەس كه‌ره‌نتینه‌كراون، لەو ژمارەیەش نزیکەی ٣٨٠ کەس پشکنینەکانیان تەواو بووه‌ و تەندروستی ھەولێریش دڵنیايی دەدات، کە ھیچ حاڵەتێکی تووشبوون به‌ ڤایرۆسی کۆرۆنا لە سنووری ئه‌و پارێزگایه‌ تۆمار نەکراوە.

H.B