چوار كه‌سی دیكه له لوبنان تووشی كۆرۆنا بوون
تا ئێستا 20 كه‌س تووشبوون

K24 – هه‌ولێر:
وه‌زیری ته‌ندروستی لوبنان، حه‌مه‌د حه‌سه‌ن، ئه‌مڕۆ هه‌ینی رایگه‌یاند، له ماوه‌ی (48) كاتژمێری رابردوودا چوار كه‌سی دیكه له ناوچه جیاجیاكانی لوبنان تووشی كۆرۆنا بوون.
وه‌زیری ته‌ندروستی راشیگه‌یاند، كۆنترۆڵكردنی كۆرۆنا له ده‌ست ده‌رچووه و ئێستا ڤایرۆسه‌كه بڵاوبووه‌ته‌وه و چوار حاڵه‌تی سه‌رچاوه نه‌زانراو تۆمار كراوون.
وه‌زیری ته‌ندروستی داواشیكرد، به‌رپرسانی لوبنان له بری ده‌مه‌ده‌می نه‌زۆك پێویسته به‌رپرسیارێتی هه‌ڵگرن و له ئاست مه‌ترسییه‌كانی كۆرۆنا بن و هه‌وڵه‌كانیان یه‌كخه‌ن بۆ رێگرتن له بڵاوبوونه‌وه‌ی ئه‌و ڤایرۆسه.
به تووشبوونی ئه‌و چوار كه‌سه، ژماره‌ی تووشبووانی كۆرۆنا گه‌یشته (20) كه‌س.