هاوپه‌یمانی دژی داعش: هاوكارییه‌كانمان بۆ هه‌سه‌ده به‌رده‌وام ده‌بێت
ئاڵۆزیان له‌گه‌ڵ رووسیا ناوێت
K24 – هه‌ولێر:
ھاپەیمانی نێودەوڵەتی دژی داعش، رایگه‌یاند، ھاوكارییەكانیان بۆ ھەسەدە بەردەوام دەبێت و ناشیانەوێت ئاڵۆزییان لەگەڵ رووسیا بۆ دروست ببێت.
مایلز كاگینز، گوتەبێژی ھاوپەیمانی نێودەوڵەتی دژی داعش لە كۆنفرانسێكی رۆژنامەوانیدا لەگەڵ ھەسەدە رایگەیاند، دەیانەوێت لەگەڵ ھەسەدە بەسەر داعشدا سەربكەون.
ئاماژەی بەوەشكرد، نایانەوێت ئاڵۆزییان لەگەڵ رووسیا بۆ دروست ببێت لە ناوچەكە و لەو پێناوەشدا بەردەوام لەگەڵ رووسیا زانیاری ئاڵوگۆڕ دەكەن.