تیتی جارێکی دیکە بانگهێشتی ڤینیسیۆسی نەکرد و نێیمار و ئارسەری بانگهێشت کردەوە
تیتی جارێکی دیکە بانگهێشتی ڤینیسیۆسی نەکرد و نێیمار و ئارسەری بانگهێشت کردەوە
تیتی لیستی یاریزانە بانگهێشتکراوەکانی بۆ دووو یاریی داهاتووی هەڵبژاردەی بڕازیل ئاشکراکرد، کە بانگهێشتی ڤینیسیۆس جۆنیۆر و رۆدریگۆی نەکردووە.
تیتی لە پرێس کۆنفرانسێکدا لیستی یاریزانە بانگهێشتکراوەکانی بڕازیلی بۆ دوو یاریی یەکەمی لە پاڵاوتنەکانی مۆندیالی 2022 ئاشکراکرد، کە هەریەکە لە رۆدریگۆ و ڤینیسیۆس جۆنیۆری یاریزانانی ریال مەدریدی بانگهێشت نەکردووە، ئەلیسۆن بێکەریش بەهۆی پێکانەوە بانگهیشت نەکراوە، بەڵام تیتی بانگهێشتی ئارسەر میلۆی کردووە لەکاتێکدا ئەو ناوەڕاستکارەی بارسێلۆناش پێکانی هەیە، نێیماریش دوای دابڕانی لە سێلیساو جارێکی دیکە دەگەڕێتەوە ریزی هەڵبژاردەکە.
گەرچی گابرێیل خیسۆس بەهۆی کارتە سوورەکەی یاریی کۆتایی کۆپا ئەمریکا بەهۆی سزادرانەوە ناتوانێت لە یاریی یەکەم بەرامبەر بۆلیڤیا یاریی بکات، بەڵام تیتی بانگهێشتی کردووە.
رۆژی 27ی ئەم مانگە بڕازیل لە یەکەم یاریی پاڵاوتنەکانی ئەمریکای باشوور بۆ مۆندیالی قەتەر میوانداریی بۆلیڤیا دەکات، ئینجا دوای چوار رۆژی دیکە رووبەڕووی پیرۆ دەبێتەوە.