هاووڵاتیان له باره‌ی خۆپارێزییه‌وه چی ده‌ڵێن
پێشنیازێك ده‌خرێته‌ڕوو
K24 – هه‌ولێر:
وەزارەتی تەندروستی ھەرێمی كوردستان رایگەیاندووە یەكێك لە گرنگترین رێگاكانی كۆنترۆڵكردنی نەخۆشی كۆرۆنا خۆپارێزيه، ھاووڵاتییانیش ھەمان بڕوایان ھەیە، كە دەتوانن بەو رێكار و رێنماییانەى دەرچوونە خۆیان بپارێزن.
ھاووڵاتییەكیش پێشنیاز دەكات وەزارەتی تەندروستی بە ھاوكاری پارێزگاری شارەكان، لە ناو چێشتخانەكان تیمی تایبەت دابنێن بۆ بەردەوام پاكڕاگرتن و چاودێریكردنی دۆخی ته‌ندروستی هاووڵاتییان. له‌و باره‌یه‌وه په‌یامنێری كوردستان24 له هه‌ولێر هێرۆ مه‌ولودی راپۆرتێكی ئاماده كردووه.
هه‌ر له‌و چوارچێوه‌یه‌دا، بنكه ته‌ندروستییه‌كان له قه‌زا و ناحییه‌كانی زاخۆ رێكاری توندیان بۆ به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی ئه‌م ڤایرۆسه گرتووه‌ته‌به‌ر و رێنمایی و هۆشیاری زیاتر به هاووڵاتیان ده‌ده‌ن. ئیسلام یوسف، په‌یامنێری كوردستان24 له دهۆكه‌وه زانیاری زیاتری له راپۆرتێكدا خستووه‌ته‌ڕوو.
به هۆی گرنگی پابه‌ندبوون به رێنماییه‌كان و خۆپارێزی هاووڵاتیان، په‌یكه‌رتاشێك له سلێمانی لە ژێر ناوی "ژیانی تۆ گرنگە... خۆت بپارێزە" پەیامی ھۆشیاری خۆپاراستن لە ڤایرۆسی کۆرۆنا لە رێگای بەستنی دەمامک بۆ بەشێک لەو پەیکەرانەی بۆ کەسایەتیە مێژووییەکانی دروستکردووە بڵاوده‌كاته‌وه.
چێنه‌ر نزار ئه‌و پهیكهرتاشهیه، كه رێنمایەکانیش بە زارەکی بەو ھاووڵاتیانە دەدات، بۆ بینینی پەیکەرەکان ساتێک رادەوەستن.
دالیا كه‌مال، په‌یامنێری كوردستان24 له سلێمانییه‌وه راپۆرتێكی سه‌باره‌ت به‌و هه‌وڵه‌ی چێنه‌ر نزار ئاماده كردووه.