له كه‌ركووك 3 تووشبووی كۆرۆنا چاكبوونه‌وه و نه‌خۆشخانه به‌جێده‌هێڵن
(4) كه‌سی دیكه له ژێر چاودێری پزیشكیدان
K24 – كه‌ركووك:
له كه‌ركووك (3) كه‌س له هه‌ڵگرانی ڤایرۆسی كۆرۆنا نه‌خۆشخانه به‌جێده‌هێڵن و چاكبوونه‌ته‌وه و (4) كه‌سی دیكه له ژێر چاودێری پزیشكیدان.
په‌یامنێری كوردستان24، له كه‌ركووك رایگه‌یاند، به‌ڕێوبه‌ری گشتیی فه‌رمانگه‌ی ته‌ندروستی كه‌ركووك له كۆنفرانسێكی رۆژنامه‌وانیدا، هه‌واڵی چاكبوونه‌وه‌ی ئه‌و سێ كه‌سه راده‌گه‌یه‌نێت و ئاماده‌كاری كراوه بۆ ئه‌وه‌ی كاتژمێر (09:00)ی ئه‌مشه‌و (6ی ئازار/ مارسی 2020) ئه‌و سێ هاووڵاتییه نه‌خۆشخانه به‌جێبهێڵن.
سۆران كامه‌ران، په‌یامنێری كوردستان24 گوتیشی: ئه‌و سێ هاووڵاتییه ئه‌ندامی یه‌ك خێزانن و له ئێران گه‌ڕابوونه‌وه و ته‌نیا یه‌كێكیان له ژێر چاودێریدا ده‌مێنێته‌وه.
ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو، (19) هاووڵاتی دیكه به گومانی هه‌بوونی كۆرۆنا خراونه‌ته ژێر چاودێرییه‌وه و نموونه‌ی پشكنینیان ناردراوه بۆ به‌غدا و هێشتا دڵنیایی له باره‌یی ئه‌گه‌ری تووشبوونیان نییه.
دوای پشتڕاستكردنه‌وه‌ی مردنی دوو هاووڵاتی له به‌غدا به هۆی كۆرۆنا و تووشبوونی (38) كه‌س، شانه‌ی به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی كۆرۆنا ئه‌مڕۆ له به‌غدا كۆبوه‌وه و ژماره‌یه‌ك بڕیاری ده‌ركرد.
له دیارترین ئه‌و بڕیارانه، راگرتنی ده‌وامی سه‌رجه‌م فه‌رمانگه‌كانی جگه له كه‌رتی ئه‌منی و ته‌ندروستی تا (15)ی ئه‌م مانگه.
هه‌روه‌ها راگرتنی ده‌وامی ناوه‌نده‌كانی خوێندنی كه‌رتی په‌روه‌رده تا (21)ی ئه‌م مانگه و راگرتنی ده‌وامی زانكۆ و په‌یمانگه‌كانه تا (12)ی ئه‌م مانگه.
له بڕیاره‌كاندا سه‌ردانی بیانییه‌كان و هاووڵاتیانی هه‌ریه‌ك له وڵاتانی (توركیا، فه‌ره‌نسا، ئیسپانیا و نایجیریا) بۆ عێراق قه‌ده‌غه كرا.
تا ئێستا عێراق قه‌ده‌غه‌ی به‌سه‌ر سه‌ردانی هاووڵاتیانی (13) وڵات‌دا سه‌پاندووه و بڕیاری قه‌ده‌غه كردنه‌كه ته‌نیا شانده ره‌سمی و دیپلۆماسییه‌كان ناگرێته‌وه.