شێخ جه‌عفه‌ر: سه‌رجه‌م مه‌شق و راهێنانه‌كانی هێزی پێشمه‌رگه راگیراون
"پێویسته سه‌رجه‌م بنكه‌كانی هێزی پێشمه‌رگه ئامێری پشكنینی تێدا دابنرێت"
K24 - سلێمانی
شێخ جه‌عفه‌ر شێخ مسته‌فا، جێگری سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان له لێدوانێكدا بۆ رۆژنامه‌نووسان رایگه‌یاند، كه به‌هۆی رێگریكردن له بڵاوبوونه‌وه‌ی ڤایرۆسی كۆرۆنا سه‌رجه‌م مه‌شق و راهێنانه‌كانی هێزی پێشمه‌رگه راگیراون.
گوتیشی: "پێویسته سه‌رجه‌م بنكه‌كانی هێزی پێشمه‌رگه ئامێری پشكنینی تێدا دابنرێت، تاوه‌كو به‌رده‌وام پێشمه‌رگه‌كان پشكنینیان بۆ بكرێت".