زانیاری لەبارەی تەندروستی تووشبووەكەی ھەولێر بە كۆرۆنا دەخرێتەڕوو

ئافرەتێكی دووگیانە و پشكنینی دیكەی بۆ دەكرێت

K24 - ھەولێر

بەڕێوەبەری گشتی تەندروستی ھەولێر زانیاری لە بارەی ئەو كەسە خستەڕوو، كە لە ھەولێر تووشی ڤایرۆسی كۆرۆنا بووە و ئاشكراشی دەكات، باری تەندروستی جێگیرە.

د. دلۆڤان محەمەد، بەڕێوەبەری گشتی تەندروستی ھەولێر لە كۆنفرانسێكی رۆژنامەوانیدا گوتی: "سەرەتا پشكنین ئەوە بۆ ئەو كەسە كراوە كە ھەڵگری ڤایرۆسەكەیە و لە پشكنینەكان ئەوە پشتڕاست كرایەوە، ئێستا پشكنینی بۆ دەكرێت بۆ چارەسەر".

ئاشكراشی كرد: "ئەو كەسەی لە ھەولێر تووشی كۆرۆنا بووە، ئافرەتێكی دووگیانە و ئێستا باری تەندروستی جێگیرە".