زۆربهی هۆڵ و مهلهوانگه و سهنتهرهكانی شاری دهۆك داخران
دهۆك رێكاری نوێی دهگرێتهبهر
K24- دهۆك:
فەرهاد ئەتروشی، پارێزگاری دهۆك لە کۆنفڕانسێکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند، بۆ پاراستنی هاووڵاتییان لە کۆرۆنا، بڕیاری داخستنی سەرجەم هۆڵەکانی سینەما و وەرزش و مەلەوانی و سەنتەرەکانی جوانکاری و هۆڵی یاری منداڵانیان دەرکردووە.
پارێزگاری دهۆك گوتیشی: مۆڵەکان داناخەن، بەڵام دەبێت لە مۆڵەکاندا گرنگی زیاتر بە پاکوخاوێنی و تەعقیمکردن بدرێت.
H.B