حكومه‌ت رێكاره‌كانی به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی كۆرۆنا چڕتر ده‌كاته‌وه‌

هاووڵاتیان ستایشی هه‌وڵه‌كانی حكومه‌ت ده‌كه‌ن

K24- هه‌ولێر:

حکومەتی هەرێمی کوردستان هەوڵەکانی بۆ روبەروبونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا  چڕ دەکاتەوە، هاووڵاتیانی هه‌ولێر و سلێمانیش هەوڵه‌كانی سەرۆکی حکومەت و ئەنجوومەنی وەزیران بەرزدەنرخێنن و داواش دەکەن، رێنمایەکان وەك خۆیان جێبەجێ بکرێن.

لایەنە پەیوەندیدارەکانی حکومەتی هەرێمی کوردستانیش دەڵێن: سەرۆکی حکومەت هەموو پاڵپشتیەك و پێداویستیەکی بۆ روبەڕوبوونەوەی ڤایرۆسەکە بۆ دابین کردووە.

دوای بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا لە چین و ئێران  و به‌شى زۆرى وڵاتانى جيهان، حکومەتی هەرێمی کوردستان  به‌ خودى سەرۆکی حکومەته‌وه‌ بە چڕی بەرنامەی رووبەڕووبوونەوەی ڤایرۆسەکەیان دانا, هاووڵاتیانيش دەڵێن: ئەم هەوڵانە بوونە هۆی ئەوەی به‌ به‌راورد به‌ وڵاتانى دراوسێ، هەرێمی کوردستان کەمترین حاڵەت تۆماربكات و داوا دەکەن، رێنمایەکان وەك خۆیان جێبەجێ بکرێن و زیاتر بکرێن.

هاوكات هاووڵاتیانی سلێمانیش جه‌خت ده‌كه‌نه‌وه‌، ئەو رێکارانەی حكومه‌تی هه‌رێم نەبوایە، لەوانەیە وەك پێویست رێوشوێن نەگیرایەتەبەر و قوربانی زۆر دەبوو، ده‌شڵێن: ھۆکارەکەشی جدیەتەکەی سەرۆکی حکومەتی ھەرێمی کوردستانە توێژەرانیش ئاماژه‌ به‌وه‌ ده‌ده‌ن، دەبێت ھاوڵاتیان رێنماییەکان به‌ هه‌ند وەربگرن و ترسیان لەجێبەجی کردنی نەبێت.

H.B