زەریف: ئەمەریكا رێگە نادات پێداویستییە تەندروستییەكان بگاتە ئێران

داوایەك لە كۆمەڵگەی نێودەوڵەتی دەكات

K24 - ھەولێر   

وەزیری دەرەوەی ئێران رایدەگەیەنێت، ئەمەریكا پێداویستییە تەندروستییەكانی رێگریكردن لە ڤایرۆسی كۆرۆنای بۆ ئێران گەمارۆ داوە.

محەمەد جەواد زەریف، وەزیری دەرەوەی ئێران لە تویتێكدا رەخنەیەكی تووندی لە دۆناڵد ترەمپ سەرۆكی ئەمەریكا گرتووەو دەڵێ "لەكاتێكدا ھاووڵاتییانی ئێران بەھۆی ڤایرۆسی كۆرۆناوە گیان لەدەستدەدەن، ئەمەریكا سەرچاوەكانی گەیاندنی پێداویستی رێگریكردن لەو ڤایرۆسەی بۆ ئێران گەمارۆ داوە".

وەزیری دەرەوەی ئێران، داوا لە كۆمەڵگەی نێودەوڵەتی دەكات، كە لەبەرامبەر ئەو ھەوڵانەی ئەمەریكا كە وەكوو تیرۆریزمی تەندروستی ناوی دەبات بێدەنگ نەبن.