ئه‌و منداڵه‌ی له سه‌رێكانی به هۆی بۆردومانی توركیا جه‌سته‌ی سوتا بوو قسه بۆ كوردستان24 ده‌كات
كوردستان24 هاواره‌كه‌ی گه‌یانده جیهان
K24 – هه‌ولێر:
محه‌مه‌د حه‌میدی ته‌مه‌ن 13 ساڵ، دوای ئه‌وه‌ی له ئۆكتۆبه‌ری ساڵی رابردوودا، له شارۆچكه‌ی سه‌رێكانی له ئاكامی بۆردومانی فڕۆكه‌كانی توركیا به چه‌كی فسفۆری سپی جه‌سته‌ی سووتا و هاوار و گریانی ئه‌و له تاو ئازاری جه‌سته‌ی سووتاوی له رێی كوردستان24 پیشانی جیهان درا و دواتر ئه‌و پرسه سه‌رنجی میدیای جیهانی بۆ لای خۆی راكێشا و بووه‌ته پرسێكی میدیایی نێوده‌وڵه‌تی.
محه‌مه‌د حه‌مید، دوای په‌یوه‌ندییه‌كی ته‌له‌فۆنی سه‌رۆك مه‌سعود بارزانی له‌گه‌ڵ باوك و كه‌سوكاره‌كه‌یدا، له رۆژئاوای كوردستانه‌وه گواسترایه‌وه هه‌رێمی كوردستان و دواتر بۆ چاره‌سه‌ر ره‌وانه‌ی ده‌ره‌وه‌ی وڵات كرا.
محه‌مه‌د حه‌مید، ئێستا برینه‌كانی ساڕێژبوونه و له نه‌خۆشخانه‌ی فریاكه‌وتنی رۆژئاوای شاری هه‌ولێر له ژێر چاودێریدا بووه و ره‌وشی ته‌ندروستی زۆر باش بووه.
كوردستان24 ئه‌مڕۆ محه‌مه‌د حه‌میدی به‌سه‌ر كرده‌وه، به‌و پێیه‌ی له یه‌كه‌م چركه ساتی ده‌ركه‌وتنیه‌وه، كوردستان24 هاواره‌كه‌ی گه‌یانده جیهان.
باوكی محه‌مه‌د له لێدوانێكدا بۆ كوردستان24، رایگه‌یاند، پشكنینه‌كان له فه‌ره‌نسا دووپاتیان كرده‌وه، كه محه‌مه‌د به‌ركه‌وتووی چه‌كی قه‌ده‌غه‌كراوی فۆسفۆڕی سپییه، كه له لایه‌ن توركیاوه دژی هاووڵاتیانی ناوچه‌كانی رۆژئاوای كوردستان به‌كارهاتبوو.
باوكی محه‌مه‌د وتیشی: حه‌وت نه‌شته‌رگه‌ری بۆ كراوه و چیتر پێویستی به نه‌شته‌رگه‌ری نه‌ماوه.