به فه‌رمی، ترس له‌سه‌ر مۆندیالی 2022 دروست ده‌بێت
فیفا به فه‌رمی به‌یاننامه‌یه‌كی بڵاوكرده‌وه
به هۆی ڤایرۆسی كۆرۆنا بڕیاردرا پاڵاوتنی هاوبه‌شی گه‌یشتن به مۆندیالی قه‌ته‌ر و جامی ئاسیا دوابخرێت.
فێدراسیۆنی تۆپی پێی جیهان به فه‌رمی رایگه‌یاند دوای گفتوگۆكردن له‌گه‌ڵ فێدراسیۆنهكانی تۆپی پێی ئاسیا رێككه‌وتن له‌سه‌ر دواخستنی سه‌رجه‌م یارییه‌كانی پاڵاوتنی هاوبه‌شی گه‌یشتن به مۆندیالی2022 و جامی ئاسیای 2023، ئه‌میش به‌هۆی بڵاوبوونه‌وه‌ی ڤایرۆسی كۆرۆنا.
فیفا ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كردووه له ماوه‌ی داهاتوو فێدراسیۆنی ئاسیا رێنمایی و ناوه‌رۆكی زیاتر له‌سه‌ر دواخستنی یارییه‌كان و ده‌ستپێكردنه‌وه‌یان ئاشكرا ده‌كات.
هاوكات فیفا و فێدراسیۆنی ئاسیا رێككه‌وتن له‌سه‌ر دواخستنی پاڵه‌وانییه‌تی فوتساڵی ئاسیای2020 كه بڕیاربوو له توركمانستان به‌ڕێوه‌بچێت.