ڤیدیۆ..لە ئێران لە رێگای ئامبوڵانسەکان داوا لە خەڵک دەکەن نەیەنە دەرەوە
خانمه پهرستارێک بە گریانەوە داوایەک لە خەڵک دەکات
K24- ههولێر:
چەند گرتە ڤیدیۆیەک لە ئێران بڵاوبوونەتەوە تیایاندا دەردەکەوێت، بەرپرسانی تەندروستی داوا لە خەڵک دەکەن نەیەنە دەرەوە و خۆیان لە ڤایرۆسی کۆرۆنا بە دوور بگرن.
هەر ئەمڕۆ گرتە ڤیدیۆی خانمە پەرستارێک لە ئێران بڵاوکرایەوە کە دەگریت و داوا لە خەڵک دەکات نەیەنە دەرەوە چونکە بە گووتەی خۆی، تەنیا لە نەخۆشخانەکەی ئەو لە یەک رۆژدا، 100 کەس گیانیان لەدەستداوە.
ئەمەش بەهۆی ئەوەی هەندێک لە هاووڵاتیان رەتی دەکەنەوە لە ماڵەکانیان بمێننەوە و بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسەکە بە دەنگۆی میدیا و هەواڵی دروستکراو دەزانن.
لە ئێران زیاد لە حەوت هەزار کەس دووچاری ڤایرۆسی کۆرۆنا بوون و تا دێتیش دۆخەکە روو لە خراپی دەکات.
Video received from several cities and towns show government order people to stay at their homes. pic.twitter.com/gBFjKqMzCl
— AVA TODAY (@ava_today) March 9, 2020
"Please, for the love of God, don't come out of your homes... since this morning 100 people have died before my eyes," this nurse begs.
— Heshmat Alavi (@HeshmatAlavi) March 9, 2020
And we're supposed to believe the regime's official numbers of only 237 coronavirus deaths?#Iran#COVID2019 pic.twitter.com/hhFTVzCWkV