ڤیدیۆ..لە ئێران لە رێگای ئامبوڵانسەکان داوا لە خەڵک دەکەن نەیەنە دەرەوە

خانمه‌ په‌رستارێک بە گریانەوە داوایەک لە خەڵک دەکات

K24- هه‌ولێر:

چەند گرتە ڤیدیۆیەک لە ئێران بڵاوبوونەتەوە تیایاندا دەردەکەوێت، بەرپرسانی تەندروستی داوا لە خەڵک دەکەن نەیەنە دەرەوە و  خۆیان لە ڤایرۆسی کۆرۆنا بە دوور بگرن.

هەر ئەمڕۆ گرتە ڤیدیۆی خانمە پەرستارێک لە ئێران بڵاوکرایەوە کە دەگریت و داوا لە خەڵک دەکات نەیەنە دەرەوە چونکە بە گووتەی خۆی، تەنیا لە نەخۆشخانەکەی ئەو لە یەک رۆژدا، 100 کەس گیانیان لەدەستداوە.

ئەمەش بەهۆی ئەوەی هەندێک لە هاووڵاتیان رەتی دەکەنەوە لە ماڵەکانیان بمێننەوە و بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسەکە بە دەنگۆی میدیا و هەواڵی دروستکراو دەزانن.

لە ئێران زیاد لە حەوت هەزار کەس دووچاری ڤایرۆسی کۆرۆنا بوون و تا دێتیش دۆخەکە روو لە خراپی دەکات.