پزیشکان: کۆرۆنا بێ بەزەییترە بەرامبەر بە جگەرەکێشان

هۆشداریی دەداتە خەڵک و جگەرەکێشان

K24- هەولێر:

د. نۆرمان سوان، پێشکەشار لە رادیۆی تەندروستی نیشتمانی ئەمەریکا دەڵێت، داوای بەپەلە لە جگەرەکێشان دەکەم بەهۆی ڤایرۆسی کۆرۆنا واز لە جگەرەکانیان بهێنن

لە لێدوانێکی بۆ ماڵپەڕی ئی بی سی، ئەو پزیشکە دەڵێت، ئەگەر تۆ جگەرەکێشت ئەوا سییەکانت مەترسییان زۆر زیاتر لەسەر دەبێت چونکە سییەکانت receptorـی زیاتری هەیە و ڤایرۆسەکەش پێوەی دەنووسێت.

دەشڵێت، ڤایرۆسەکە زیاتر بێبەزەییە بەرامبەر بەو کەسانەی جگەرەکێشن و سییەکانیان ئازاریان پێگەیشتووە، بۆیە هەر ئێستا واز لە جگەرەکێشان بهێنە.

ئەو پزیشکە ئەو کەس و ئاگرکوژێنانەوە بە نموونە دەهێنێتەوە کە لە ئوستراڵیا دارستانەکانیان کوژاندەوە، دەڵێت، هەندێک لەو کەسانە زیان بەر سییەکانیان کەوتووە، ئەوانیش مەترسیان زیاتر لەسەرە ئەگەر دووچاری ڤایرۆسی کۆرۆنا ببن.

هۆشداریش دەدات، ئەو کەسانەی دەڵێن ڤایرۆسەکە هاوشێوەی پەتایەکی ئاساییە هەڵە دەکەن، چونکە ئەوە راست نییە، کۆرۆنا 40  جار مەترسی زیاتر بۆسەر کەسی توشبوو دروست دەکات تاوەکو پەتایەکی ئاسایی.

The Daily Mail