دوای شكسته‌كه‌ی ئه‌مڕۆ، ده‌ستله‌كاركێشانه‌وه له یانه‌ی هه‌ولێر ده‌ستیپێكرد
"له پێناو گۆڕانكاری له یانه‌كه ئه‌ندامێكی یانه‌ی هه‌ولێر ده‌ستی له‌كاركێشایه‌وه"

گۆڤەند عەبدولخاڵق دوای دۆڕانەکەی ئەمڕۆی یانەی هەولێر لە خولی نایابی عێراق بڕیاریدا دەست لەکار بکێشێتەوە.
گۆڤەند عەبدولخاڵق، ئەندامی دەستەی کارگێڕی یانەی هەولێر و سەرپەرشتیاری تیپی تۆپی پێی یانەکە لە خولی نایابی عێراق لە لێدوانێکی تایبەتیدا بە کوردستان24ی راگەیاند 'لە روانگەی هەستکردن بە بەرپرسیاریه‌تی بەرامبەر یانەی هەولێر و وەرزشی شارەکەم بڕیارمدا دەست لەکاربکێشمەوە، چونکە هەست دەکەم ئەو تیپەی ئێستا دەتوانێت ئەنجامی باشتر بەدەست بهێنێت، بەڵام چەند بەربەستێک رێگرن لە بەردەم تیپەکە، بۆیە پێموایە لەروانگەی هەستکردن بەرپرسیارەتی کاتی ئەوە هاتووە گۆڕانکاریی لە یانەی هەولێر بکرێت'.
گۆڤەند عەبدولخاڵق کە لە دوایین هەڵبژاردنی یانەکە دووەم زۆرترین دەنگی لەسەر ئاستی یانەی هەولێر بەدەستهێنا بە کوردستان24ی راگەیاند 'سوپاسی پاڵپشتی سەرۆک و ئەندامانی دەستەی کارگێڕی یانەکەم و برا راگەیاندنکارەکان و هاندەرانی یانەی هەولێر دەکەم و هیوادارم لە داهاتوودا یانەکە بگەڕێتەوە سەر رێچکەی سەرکەوتن'.
یانه‌ی هه‌ولێر ئه‌م وه‌رزه سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی گۆڕانكارییه‌كی زۆر له پێكهاته‌ی تیپه‌كه‌ی كرد و راهێنه‌ر و ژماره‌یه‌ك یاریزانی پیشه‌گه‌ری گواسته‌وه، به‌ڵام له كۆی 5 یاری 3 یاری دۆڕاندووه و به دۆخێكی خراپ تێپه‌ڕ ده‌بێت و قورسترین سزاش له مێژووی یانه‌كه به‌رۆكی گرتووه و ناتوانێت له‌م وه‌رزه هیچ یاریزانێك له‌به‌رده‌م هانده‌رانی خۆی بكات و به 10 ملیۆن دیناریش سزا دراوه.
