كۆرۆنا و دابه‌زینی نرخی نه‌وت كار ده‌كاته سه‌ر ئابووری عێراق
"ئه‌وله‌ویه‌تی حكومه‌ت بۆ دابینكردنی مووچه‌ی فه‌رمانبه‌رانه"
K24- هه‌ولێر:
دابەزینی خێرا و له‌ناكاوی نرخی نەوت و بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا ئابووری عێراق رووبه‌ڕووى تەنگژهی دارایی دەكاته‌وه.
له‌مباره‌شه‌وه نه‌سره‌ت خۆشناو، پسپۆری ئابووري رایدەگەیەنێت، خەرجی روبەربونەوەی کۆرۆنا زۆرە و دابەزینی نرخی نەوتیش لێکەوتەی خراپی دەبێت.
هاوكات ھێڤیدار ئەحمەد، جێگری سەرۆکی لیژنەی دارایی له پەرلەمانی كوردستانیش دەڵێت: ئەولەویەتی حکومەت بۆ دابینکردنی مووچەی فەرمانبەرانە.
ئه‌مه‌ر له‌كاتێكدایه، له 90%ی سەرچاوەی داھاتی عێراق و ھەرێمی کوردستان لە فرۆشی نەوتە, دابەزین و بەرزبوونەوەی نرخەکەشی کاریگەری لەسەر بودجە و داھاتی عیراق و حکومەتی ھەریمی کوردستانیش دەبیت، پسپۆرانیش پیشبینی دەکەن، دۆخی بازاڕی نەوت بەم شێوەیە نامینیتەوە و گۆڕانکاری بەسەردێت.
H.B