هۆڵەکان باشترین کەشوهەوایان بۆ بڵاوکردنەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا هەیە
پزیشکان هۆشداریی لە چوون بۆ چەند شوێنێک دەدەن
K24 – ههولێر:
هۆڵەکانی یاری ئاسن و لەشجوانی و بۆنەکان، یەکێکن لە مەترسیدارترن شوێنەکانی تووشبون بە ڤایرۆسی کۆرۆنا.
نۆرمان سوان، پزیشک و پێشکەشکار لە رادیۆی نیشتمانی تەندروستی ئەمەریکا بە ABCـی نیوزی گوتووە، هۆڵەکانی لەشجوانی باشترین جێگان بۆ بڵابوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا چونکە پڕن لە ئارەقە.
دەشڵێت، تەروشوع و کەشوهەوای شێدار و بەریەککەوتن و بەکارهێنانی هەمان قورساییەکان، بە ئاسانی ڤایرۆسەکە بڵاوەپێدەکەن.
ئەو پزیشکە کە پێشتر هۆشداریی دابووە جگەرەکێشان لەبارەی ڤایرۆسی کۆرۆنا ئاماژە بەوەش دەکات، ئەگەر کەسێک هەر بیەوێت بچێت بۆ هۆڵەکانی لەشجوانی دەبێت زۆر هۆشیارانە مامەڵە بکات و کەلوپەلەکان پاکبکاتەوە.
رەتیشیدەکاتەوە ژوورەکانی هەڵم لە هۆڵەکانی لەشجوانی ببنەهۆی کوشتنی ڤایرۆسی کۆرۆنا.
ئامۆژگاری خەڵکی دەکات و دەڵێت، من خۆم ناچمە شوێنێک شێدار ئەگەر راستان پێبڵێم.
هەروەها دەیڤد تۆماس، پرۆفیسۆری نەخۆشییە گوازراوەکان لە زانکۆی جۆن هۆپکینز بە رۆژنامەی نیویۆرک تایمزی گوتووە، کلێسا و هۆڵە ئاینییەکان، هۆڵی بۆنەکان و هۆڵەکانی لەشجوانی، هۆکاری زوو تەشەنەکردنی کۆرۆنانن و مەترسیدارترینن.