دەزگای خێرخوازی بارزانی لە سلێمانی پێداویستییەكانی خۆپاراستن لە كۆرۆنا دابەشدەكات

رێنمایی دەدرێتە ھاووڵاتیان

K24 – سلێمانی

ئەمڕۆ دەزگای خێرخوازی بارزانی ھەڵمەتێكی دابەشكردنی پێداویستییەكانی خۆپاراستن لە ڤایرۆسی كۆرۆنای لە شاری سلێمانی دەستپێكرد، ھاوكات لە رێگەی دكتۆرێكەوە رێنماییە تەندروستییەكان بە ھاووڵاتییان دەدەن.

سۆران خەلەف، سەرۆكی لقی سلێمانی دەزگای خێرخوازی بارزانی بە كوردستان24ی راگەیاند: "ئامانجمانە تیمەكانمان بۆ گەیاندنی رێنماییە تەندروستییەكان و ھۆشیاركردنەوەی خەڵك دابین بكەین، ھاوكات دەمامك و دەستكێش و پێداویستییەكانی دیكە كە پێویستن بۆ خۆپاراستن بەسەر ھاووڵاتییان دابەش دەكەین".

گوتیشی: "وەك دەزگای خێرخوازی بارزانی بانگەوازی ئەوەمان بۆ رێكخراوە جیھانی و لۆكاڵییەكان كردووە، كە بە ھەماھەنگی كار بكەین، بەتایبەتی لە رووبەڕووبوونەوەی ڤایرۆسی كۆرۆنا".