تووشبویەکی کۆرۆنا باسی نیشانەکانی نەخۆشییەکەی دەکات
پەیامێک بۆ جیهان دەنێرێت
K24 – ههولێر:
ژنێکی بەریتانی کە تووشوی نەخۆشی ڤایرۆسی کۆرۆنا بووە، ئەزموونی خۆی لەگەڵ ڤایرۆسەکە دەگێڕێتەوە.
ئەو خانمە هەفتەی رابردوو، بۆ بەشدارییکردن لە ئاهەنگێکی هاوسەرگیریی چووبووە ئوستراڵیا و لەوێ تووشبووە و دەڵێت، خۆشم نازانم چۆن تووشی ڤایرۆسەکە بووم.
لە لێدوانێکی بۆ ئاژانسی 7نیوز، برگێت ویلکینس دەڵێت، نیشانەکانی هاوشێوەی نیشانەکانی پەتایە وەکو سەرئێشە، هەوکردنی قورگ و هەستکردن بە ماندوویەتیی.
دەشڵێت، من سەرەتا نەمزانی دووچاری ڤایرۆسەکە بووم، وامزانی بەهۆی ماندوویەتی گەشتەکەم وام بەسەر هاتووە، بەڵام ئێستا کە تووشبووم دەبێت بڵێم، شتەکە زۆر گەورە کراوە و بووەتە هیستریا.
ئاماژەی بەوەشکردووە، لەگەڵ ئەوەش گرنگە شتەکە گەورە بکرێت، چونکە بۆ کەسانی تەندروست و گەنجی وەک من زیانی نییە، بەڵام بۆ کەسێک کە تەمەنی هەیە و نەخۆشییەکی دیاریکراوی درێژ خایەنی هەیە، بەڕاستی کوشندەیە".
ویلکینس ئێستا نەخۆشخانەی جێهێشتووە و لە ماڵی خۆیدا بەبێ هیچ کێشیەکی تەندروستی دەژی.
تاوەکو ئێستا111 هەزار و 228 حاڵەتی کۆرۆنا تۆمارکراون، سێ هەزار و 892 کەسیش گیانیان لەدەستداوە و 62 هەزار و 369 کەسی دیکە چاکبوونەتەوە.