لە ئەمەریکا فرۆشیارە گەڕۆکەکانی ماددە هۆشبەرەکان ئێستا کلێنکس دەفرۆشن
ئەمەریکییەکان ترساون
K24- هەولێر:
لە هەندێک لە مارکێتەکانی ئەمەریکا و ئوستراڵیا و ئەوروپا، جیا لە نەمانی دەستپاکژکەرەوە و دەرمانەکانی خۆپارێزیی، شەڕی کڕینی کلێنکس دەستیپێکردووە.
هاووڵاتیان دەترسن لەوەی بەهۆی کۆرۆنا بازاڕەکان دابخرێن و نەتوانن چیدی کلێنکس بکڕن، پسپۆڕانیش ئەم دیاردەیە بە حاڵەتێکی دەروونی دەزانن نەک قەیران چونکە کلێنکس شتێک نییە بکەوێتە مەترسییەوە لە ئەگەری زیاتر بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسەکە
لە هەندێک شوێن، پۆلیس دانراوە و کڕیار بۆی هەیە تەنها یەک پاکەت بکڕێت، تاوەکو رێگری لە دروستکردنی قەیرانێکی بکەن کە خەڵک خۆی خەریکە دروستی دەکات.
لەم دیمەنەی خوارەوە دەیبینین، خانمێک بە دزیەوە کلێنکس دەفرۆشێت و بە نرخێکی گرانتر، ئەمەش بووەتە هۆی گاڵتەجاریی ئەمەریکییەکان و لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان بڵاوکراوەتەوە، ئەگەرچی روون نیە کە ئەم گرتە ڤیدیۆییە تەواو راست بێت، بەڵام بەگوێرەی هەواڵێکی ئی بی سی نیوز، دەستگێڕ و فرۆشیاری کوچەکان، بە دزیەوە کلێنکس دەفرۆشن.
Job Creation by President ?#Notoiletpaper#cornoravirus #toiletpaper #COVIDー19 #InternationalWomensDay #COVID2019 #Italy #Coronavid19#Corona pic.twitter.com/Pf7y7O99tD
— EMMA FISHER (@EMMA23814979) March 8, 2020