هاوسەرەکهی هانکس کەناڵێکی تەلەڤزیۆنی دەخاتە مەترسییەوە
چاوپێکەوتنیان لەگەڵ کرد و دەرکەوت کۆرۆنای هەبووە
K24- هەولێر:
پێشکەشکارانی کەناڵی ناین چانێڵ، دەیڤد کامبێڵ و بێلیندا رۆسێڵ، بەهۆی ئەوەی چاوپێکەوتنیان لەگەڵ ریتا ویڵسن، ئەکتەر و هاوسەری ئەکتەری ناودار تۆم هانکس کرد، پشکنینی ڤایرۆسی کۆرۆنایان بۆ دەکرێت.
دوای ئهوهی له چهند رۆژی رابردوودا، تۆم هانکس و خێزانەکەی گهشتێكی ئوسترالیا-یان كردووه بۆ وێنهگرتنی گرتهكانی فیلمێك دهربارهی ژیانی ئهلڤیس بریسلی، كه رۆڵی كۆلۆنێل تۆم پاركهر بهڕێوهبهری رۆك، دەبینێت، هانکس و ریتا ویڵسنی هاوسەری تووشی ڤایرۆسی کۆرۆنا بوون.
هەموو ئەو کەسانەی بەشداربوون لە چاوپێکەوتنەکە لەگەڵ ئەو دوو ئەکتەرە ئەمەریکییە، خراونەتە ژێر چاودێریی و پشکنیان بۆ ئەنجام دەدرێت.
کامبێڵ لەبارەی چاوپێکەوتنەکە دەڵێت، ئەو رۆژی دووشەممە هات بۆ ستۆدیۆ، زۆر دڵخۆش و ئاسوودە دیاربوو، هیچ نیشانەیەکی نەبوو.
دەشڵێت، ویڵسن خۆشی دەپاراست، رەتی کردەوە تەوقە بکەین، بەڵکو بە ئەنیشک سڵاومان لەیەک کرد.
لە ئوستراڵیا 149 کەس تووشبووی ڤایرۆسی کۆرۆنان و ژمارەکەش لە زیادبووندایە.
ھانكس ساڵی 1995 خەڵاتی ئۆسکاری بردۆتەوە لە پای باشترین ئەکتەر لە فیلمی کۆمیدی فۆرست گامپ و یەکێکە لە دیارترین ناوەکانی سینەمای جیهانیی.
The Guardian