یوڤێنتۆس ساتی تووشی بوونی رۆگانی به ڤایرۆسی كۆرۆنا ئاشكرا ده‌كات
پێش ئه‌وه‌ی ئاشكرا بێت له یاریزانه‌كانی دیكه‌ی یوڤی نزیك بووه
له ئیتاڵیا یانه‌ی یوڤێنتۆس زۆرترین تووشبووی ڤایرۆسی كۆرۆنای هه‌یه، دوایین یاریزان كه تووشی ئه‌م ڤایرۆسه بووه دانیێل رۆگانی بووه.
دوو هه‌فته‌یه پێش ئێستا تیپی لاوانی یانه‌ی یوڤێنتۆس مه‌شقه‌كانیان راگرتووه به‌هۆی ئه‌وه‌ی 5 یاریزانی ئه‌و تیپه تووشی ڤایرۆسی كۆرۆنا بوونه، له ئێستاشدا ئه‌م ڤایرۆسه بۆ تیپی یه‌كه‌می یانه‌كه‌ش په‌ڕیوه‌ته‌وه و دانیێل رۆگانی بووه یه‌كه‌مین یاریزان له پێكهاته‌ی یه‌كه‌می یانه‌كه تووشی ئه‌م ڤایرۆسه بێت و مه‌ترسی له‌سه‌ر سه‌رجه‌م یاریزانه‌كانی دیكه‌ش دروست بووه، به‌جۆرێك كریستیانۆ رۆناڵدۆ بڕیاریداوه له پورتوگال بمێنێته‌وه و نه‌گه‌ڕێته‌وه ئیتاڵیا.
یانه‌ی یوڤێنتۆس له به‌یاننامه‌یه‌كی فه‌رمیدا ئاشكرای كردووه كه دانیێل رۆگانی پێش ئه‌وه‌ی تووشی ئه‌م ڤایرۆسه بێت ماوه‌یه‌كه هه‌ستی به دابه‌زینی توانای جه‌سته‌یی كردووه، به‌جۆرێك له یاری رابردوو به‌رامبه‌ر ئینته‌ر میلان له‌سه‌ر كورسی یه‌ده‌گ دانیشتووه.
یوڤی له بڵاوكراوه‌یه‌كدا ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه كردووه كه دانیێل رۆگانی پێش مه‌شقه‌كانی دوێنێی هه‌ستی كردووه جه‌سته‌ی گه‌رم دا هاتووه بۆیه راسته‌وخۆ چۆته تاقیگه و پشكنینی ڤایرۆسی كۆرۆنای كردووه و ده‌ركه‌وتووه كه یه‌كێكه له تووشبووه‌كان.
تۆڕی هه‌واڵی سكای سپۆرتسی ئیتاڵیا ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه كردووه كه رۆگانی پێش ئه‌وه‌ی ده‌ربكه‌وێت كه هه‌ڵگری ئه‌م ڤایرۆسه‌یه له نزیكه‌وه له‌گه‌ڵ سه‌رجه‌م یاریزانه‌كانی یوڤێنتۆس ماوه‌ته‌وه و مه‌شقی كردووه.
رۆگانی ته‌مه‌ن 25 ساڵ، له ئه‌كادیمیای یانه‌ی ئیمپۆلی پێگه‌یشتووه، له‌وه‌ته‌ی ساڵی 2013ـه‌وه یاری بۆ یوڤێنتۆس ده‌كات و دووجاریش به شێوه‌ی خواستن بۆ ئیمپۆلی گه‌ڕاوه‌ته‌وه.