یانەی ریاڵ مەدرید کوارەنتین کرا
یانەی ریاڵ مەدرید کوارەنتین کرا
K24- ههولێر:
یانەی ریال مەدریدی ئیسپانی بەهۆی ڤایرۆسی کۆرۆنا کوارەنتین کرا، ئەمەش دوای ئەوەی یاریزانێکی باسکەی یانەکە دووچاری کۆرۆنا بوو.
یانەی ریاڵ مەدرید بە فەرمی بڵاویکردەوە، هەردوو یانەی تۆپی پێ و باسکەی یانەی ریاڵ مەدرید، بەهۆی بوونی یاریزانێک کە تووشی ڤایرۆسی کۆرۆنا بووە کوارەنتین کران.
هەروەها بەو هۆیەوە، رەنگە یارییەکەی نێوان مانجستەر سیتی و ریاڵ مەدرید، دوابخرێت.
بەرپرسانی خولی ئیسپانیش بڵاویانکردەوە، بۆ لانی کەم ماوەی دوو هەفتە خولەکە دوادەخرێت.