دۆخه مه‌ترسییه‌كه له نێو یانه‌ی ریال مه‌درید ده‌ستیپێكرد
یه فه‌رمی ریال مه‌درید سه‌رجه‌م چالاكییه وه‌رزشییه‌كانی راگرت
دوای ئه‌وه‌ی به فه‌رمی یارییه‌كانی لالیگای ئیسپانیا راگیرا، یانه‌ی ریال مه‌دریدیش سه‌رجه‌م چالاكییه وه‌رزشییه‌كانی خۆی راگرت، به‌تایبه‌تی دوای ئه‌وه‌ی یاریزانێكی تیپی باسكه‌ی یانه‌كه‌ی تووشی ڤایرۆسی كۆرۆنا بووه.
پێگه‌ی ماركا له راپۆرته هه‌واڵێكدا ئاشكرای كردووه كه سه‌رجه‌م یاریزانه‌كانی ریال مه‌درید بۆ ماوه‌ی 15 رۆژ كه‌ره‌نتینه ده‌كرێن و ده‌بێت له ماڵه‌وه بمێننه‌وه.
سه‌رچاوه‌كه ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه‌ش كردووه هه‌ر ئه‌مڕۆ سه‌رجه‌م یاریزانه‌كانی تیپی باسكه و تۆپی پێی ریال مه‌درید پشكنینی ڤایرۆسی كۆرۆنایان بۆ ده‌كرێت.
ئه‌م هه‌واڵه له كاتێكدایه كه خۆزێ لویس سانچێز یاریزانی تیپی باسكه‌ی یانه‌ی ریال مه‌درید تووشی ڤایرۆسی كۆرۆنا بووه و له ئێستاشدا ته‌واوی یاریزانه‌كانی دیكه‌ش له‌ژێر چاودێری پزیشكی دان.
