رۆناڵدۆ كهرهنتین دەکرێت
یاریزانێكی هاوڕێی تووش بووه
K24 - ههولێر:
تووشبوونی ئەستێرەی یۆڤانتس "دانیەلی رۆگانی" به کۆرۆنا هەرای لەناو راگەیاندنەکان و لایەنگرانی تۆپی پێ دروست کرد، ئەوەیش بەهۆی ئەوەی لەوانەیه هاوڕێكانی بەتایبەت رۆناڵدۆی تووشی ئەم ڤایرۆسه کردبێت.
رۆژنامەی "دەیلی ستار"ی بریتانی بڵاویکردەوه، رۆناڵدۆ ئێستا له پورتوگاله و بۆ ماوەیەک کوارەنتین دەکرێت، تاکو له تەندروستییەکەی دڵنیا بێت.
بەپێی راپۆرتەکه، چەند رۆژ پێش ئێستا پشکنینی ڤایرۆسی کۆرۆنا بۆ رۆگانی کراوه و ئێستا پۆزەتیڤ دەرچووه.
هەرچەنده رۆگانی لەو کاته که یاریی نێوان یۆڤانتس و ئینتەرمیلان بوو، بەشداریی یارییەکەی نەکردبوو چونكه کوارەنتین کراوه.
یانەی ئینتەرمیلانی ئیتالی رایگەیاندووه: "دوای راگەیەندراوەکەی یۆڤانتس سەبارەت به تووشبوونی رۆگانی به کۆرۆنا، هەموو چالاکییەکانمان له یانەکه راگرت و رێوشوێنی پێویستیش دەگرینەبەر."
RT