یەکەم یاریزان لە بۆندزلیگا تووشی ڤایرۆسی کۆرۆنا بوو
یاریزانێکی پادێربۆرن تووشی ڤایرۆسی کۆرۆنا بوو
یەکەم یاریزان لە بۆندزلیگا تووشی کۆرۆنا بوو، کە یاریزانێکی لاوی یانەی پادێربۆرنە.
یانەی پادێربۆرنی ئەڵمانی لە بەیاننامەیەکیدا رایگەیاندووە، لۆکا کیلیانی یاریزانی 20 ساڵانی یانەکەیان تووشی ڤایرۆسی کۆرۆنا بووە و ئەنجامەکانی پشکنینەکەی پۆزەتیڤ دەرچووە.
یانە ئەڵمانییەکە ئاشکرایکردووە بڕیاریان داوە پشکنین بۆ ستیڤان بۆمگارتی راهێنەری یانەکە و سەرجەم یاریزانەکانیان بکەن و یاریزانەکانیان بۆ ماوەیەک کەرەنتینە دەکرێن بۆ ئەوەی لە تەندروستی یاریزانەکانیان دڵنیاببنەوە.
ئەمە دەبێتە یەکەم تووشبووی پەتای کۆرۆنا لە بۆندزلیگا، کە بە بڕیاری فیدراسیۆنی تۆپی پێی ئەڵمانیا خولەکە تاکو سەرەتای مانگی داهاتوو دواخراوە، پێشتریش لە خولی یانە پلە دووەکانی ئەڵمانیا کە بە بۆندزلیگا دوو ناسراوە، دوو یاریزانی هانۆڤەر و یاریزانێکی نۆرنبێرگ تووشبوون.