ئیتاڵییەکان لە بالکۆنی ماڵەکانیان گۆرانی بۆ نیشتمانەکەیان دەڵێن

بۆ پاڵپشتی یەک پێکەوە سروودی وڵاتەکەیان دەڵێنەوە

K24- هەولێر:

بەهۆی بەربڵاوی ڤایرۆسی کۆرۆنا لە ئیتاڵیا، هاووڵاتیان لە ماڵەکانیان دەمێننەوە و هاتووچۆ قەدەغەکراوە

داتاکان بە دڵی ئیتاڵییەکان نییە و رۆژ دوای رۆژ کۆرۆنا زیاتر ژیانیان لێ دەستێنێتەوە و زیاتر تەشەنە دەکات

ئێستا بەهۆی کۆرۆنا، هەزار و 266 کەس گیانیان لەدەستداوە و 17 هەزار و 660 کەسیش هەڵگری ڤایرۆسەکەن

بۆ پشتگیریکردنی یەک و دەربڕینی خۆشەویستی بۆ وڵاتەکەیان، هاووڵاتیان لە بالکۆنی ماڵەکانیان سروودی نیشتمانی ئیتاڵیا و بژی ئیتاڵیا دەڵێنەوە.