بەهۆی کۆرۆنا جەنگی مەیموونەکانی تایلەند دەستی پێکرد
خواردنیان نەماوە
K24- هەولێر:
لە تایلەند بەهۆی ڤایرۆسی کۆرۆنا گەشتیار رووناکاتە ئەو وڵاتە، مەیموونەکان بێ خواردن ماونەتەوە.
گرتە ڤیدیۆیەک لە هەرێمی لۆپبوری لە تایلەند بڵاوکراوەتەوە، دوو کۆمەڵە مەیموون کە دژی یەکترن، شاڵاو دەبنە بەر پاشماوەی خواردنەکان و لەسەر مۆزێک دەبێتە شەڕیان.
ئەو هەرێمە بە مەیموون ناوبانگی هەیە و گەشتیاران بۆ سەردان کردنیان دەچن، بەجۆرێک رۆژانە خواردنی ئەو مەیموونانە لەسەر گەشتیارانە.
ئەو کەسەی گرتە ڤیدیۆکەی گرتووە دەڵێت، لە سەگی هار دەچوون نەک مەیموون، بۆ کەمێک خواردن شەڕیان دەکرد و زۆر توندوتیژ بوون چونکە زۆر برسیان بوو.