بیرۆكه‌یه‌كی نوێ بۆ ته‌واكردنی چامپیۆنزلیگی ئه‌م وه‌رزه
ره‌نگه یارییه‌كانی ئه‌م وه‌رزه به سیسته‌مێكی نوێ ته‌واو بكرێن
دوای ئه‌وه‌ی سه‌رجه‌م خول و پاڵه‌وانێتیه‌كانی ئه‌ورووپا به‌هۆی مه‌ترسییه‌كانی ڤایرۆسی كۆرۆنا وه‌ستا، دیارترینیان چامپیۆنزلیگ و یۆرۆپالیگ و 5 خوله به‌هێزه‌كه‌ی ئه‌ورووپایه، له ئێستادا بیرۆكه‌ی شێوازێكی نوێ بۆ ته‌واكردنی چامپیۆنزلیگی ئه‌م وه‌رزه باسی لێوه‌ده‌كرێت.
رۆژنامه‌ی تایمزی بریتانیا لێدوانی ئه‌ندامێكی فیدراسیۆنی تۆپی پێی ئه‌ورووپای بڵاوكردووه‌ته‌وه كه تێیدا ئاماژه بۆ ئه‌وه كراوه كه ره‌نگه یارییه‌كانی ئه‌م وه‌رزه‌ی چامپیۆنزلیگ به‌سیسته‌می یه‌ك یاری ته‌واو بكرێت.
به گوێره‌ی هه‌مان سه‌رچاوه، ئه‌و 4 یارییه‌ی له قۆناخی 16 ماوه به هه‌مان سیسته‌می خۆی ته‌واو ده‌كرێت كه پێكهاتوون له یارییه‌كانی (مانچێسته‌ر سیتی ـ ریال مه‌درید)، (یوڤێنتۆس ـ لیۆن)، (بایرن میونشن ـ چێڵسی) و (بارسێلۆنا ـ ناپۆلی).
سه‌رچاوه‌كه ئه‌وه‌شی خستۆته‌ڕوو، دوو بیرۆكه بۆ ته‌واوكردنی یارییه‌كانی قۆناخی هه‌شت هه‌یه.
یه‌كه‌میان یارییه‌كانی قۆناخی هه‌شتی چامپیۆنزلیگ به سیسته‌می یه‌ك یاری به‌شێوه‌ی تیروپشك خاوه‌ن یاریگه دیاری ده‌كرێت.
بیرۆكه‌ی دووه‌میان، یارییه‌كان له یاریگه‌یه‌كی بێلایه‌ن به‌ڕێوه بچێت.
له ئێستادا هه‌ریه‌ك له یانه‌كانی ئاتڵانتا، لایپزیگ، ئاتڵێتیكۆ مه‌درید و پاریس سانجێرمان گه‌یشتوونه‌ته قۆناخی چاره‌كی كۆتایی چامپیۆنزلیگ.