نهێنییه‌ك له باره‌ی مردنه‌كه‌ی ئیمیلیانۆ سالا ئاشكرا ده‌بێت
ده‌زگایه‌كی توێژینه‌وه هۆكاری راسته‌قینه‌ی تێكشاندنی فرۆكه‌كه‌ی سالا بڵاو ده‌كاته‌وه
دوای ساڵێك به‌سه‌ر رووداوی فرۆكه تێكشكاوه‌كه‌ی ئیملیانۆ سالای هێرشبه‌ری ئارجێنتینا، نهێنییه‌ك له باره‌ی هۆكاری راسته‌قینه‌ی مردنی ئه‌و یاریزانه ئاشكرا ده‌كرێت.
ئیملیانۆ سالا له مانگی كانوونی دووه‌می 2019 له‌گه‌ڵ د‌یڤید ئیبوستۆنی فرۆكه‌وان له فره‌نساوه به‌ره‌و بریتانیا گه‌شتی كرد به مه‌به‌ستی واژۆكردنی گرێبه‌سته‌كه‌ی له‌گه‌ڵ یانه‌ی كاردیف سیتی وێڵزی، به‌ڵام له ناوه‌راستی گه‌شته‌كه‌ی فرۆكه‌كه تێكشكاوه.
رۆژنامه‌ی لكیپی فره‌نسا توێژینه‌وه‌یه‌كی له باره‌ی هۆكاری مردنی سالا بڵاو كردووه‌ته‌وه و ده‌ركه‌وتووه ئه‌و فرۆكه‌وانه‌ی كه سالای به‌ره‌و بریتانیا هه‌ڵگرتووه مۆڵه‌تی نه‌بووه و به خێراییه‌كی له ڕاده‌به‌ده‌ریش رۆیشتووه.
سه‌رچاوه‌كه ئه‌وه‌شی خستۆته‌ڕوو، فرۆكه‌وانه‌كه كه‌مترین ئه‌زموونی له گه‌شتی دوور هه‌بووه و وه‌ك یه‌كه‌مین تاقیكردنه‌وه ئه‌ركی گه‌یاندنی سالای له فره‌نساوه بۆ بریتانیا گرتۆته ئه‌ستۆی خۆی و دواتریش سه‌ركه‌وتوو نه‌بووه و فرۆكه‌كه‌ی تێكشكاوه.
ئیملیانۆ سالای ته‌مه‌ن 28 ساڵ، بۆ واژۆكردنی گرێبه‌ستێك له‌گه‌ڵ یانه‌ی كاردیف سیتی له 21ـی مانگی كانووی دووه‌م له فره‌نساوه به‌ره‌و بریتانیا به‌ڕێكه‌وت، به‌ڵام پێش ئه‌وه‌ی بكاته وێڵز فرۆكه‌كه‌ی كه‌وته خواره‌وه.
دواتر ته‌رمه‌كه‌ی سالا به مردوویی له نێو دوورگه‌ی (گێرنسی) له نێو فرۆكه تێكشكاوه‌كه دۆزرایه‌وه و ته‌رمه‌كه‌ی بۆ وڵاتی ئارجێتنتینا گواسترایه‌وه، به‌وپێیه‌ی سالا له شاری كۆلولوی ئارجێنتینا له دایكبووه، به‌ڵام له وڵاتی فره‌نسا په‌ره‌ی به ژیانی وه‌رزشی داوه.