یەدەگی نەختینەی بیانی لە تورکیا داکەوتنی بەرچاوی تۆمار کرد

لیرەی توركی رووی لە دابەزین كردووە

K24 - ھەولێر

یەدەگی نەختینەی بیانی لە تورکیا لە ماوەی هەفتەی رابردوو، داکەوتنی بەرچاوی تۆمارکردووە .

بەگوێرەی راپۆرتێکی بانکی ناوەندی تورکیا، لە ماوەی هەفتەی رابردوودا یەدەگی نەختینەی بیانی لە وڵاتەکە، کە زێڕ و نەختینەی بیانی لەخۆدەگرێت، بە بڕی 2 ملیار دۆلار داکەوتووە و گەیشتووەتە نزیکەی 106 ملیار و 835 ملیۆن دۆلار، کە ئەوەش هاوکاتە لەگەڵ ئەو داکەوتنە بەردەوامەی لە بەهای لیرەی تورکیدا تۆماردەکرێت. هەر لەگەڵ ئاشکراکردنی ‌حاڵەتی تووشبووش بە کۆرۆنا، بەهاکەی زیاتر لە دەستدا و لە دوایین مامەڵەکاندا، هەر دۆلارێک یەکسان بوو بە 6 لیرە و 32 قوروش.

سەبارەت بە نرخی سوود لە بانکە ناوەندییەکان، بانکی ناوەندی توركیا چەندین جار لەسەر یەک، دایبەزاند بە ئامانجی کۆنتڕۆڵکردنی دۆخی خراپی ئابووری وڵاتەکە.