کریستیانۆ رۆناڵدۆ هۆتێلەکانی لە پۆرتوگاڵ بۆ تووشبووانی ڤایرۆسی کۆرۆنا تەرخان دەکات
سەرجەم خەرجییەکانی نەخۆش و پزیشکەکان لە ئەستۆ دەگرێت
كریستیانۆ رۆناڵدۆ هۆتێله‌كانی له پۆرتوگاڵ بۆ تووشبووانی نه‌خۆشی كۆرۆنا به‌كار ده‌هێنێت و خه‌رجی پزیشك و كارمه‌نده‌كانیش له ئه‌ستۆ ده‌گرێت.
رۆژنامه‌ی ماركای ئیسپانی ئاشكرایكردووه، كریستیانۆ رۆناڵدۆ بڕیاریداوه له‌م هه‌فته‌یه‌وه هۆتێله‌كانی له پۆرتوگاڵ تایبه‌ت بكات به تووشبووانی ڤایرۆسی كۆرۆنا و خه‌رجی ده‌رمان و پێداویستی مانه‌وه‌ی سه‌رجه‌م نه‌خۆشه‌كان له ئه‌ستۆ بگرێت و پزیشك و كارمه‌ندی تایبه‌تیش بۆ ئه‌و هۆتێلانه دابین بكات، كه هێرشبه‌ره پۆرتوگاڵییهكه له شاری لیسبۆن دوو هۆتێلی هه‌یه و له مادێراش هۆتێلێكی دیكه‌ی هه‌یه، كه جگه له‌م هۆتێلانه له سه‌رتاسه‌ریی جیهان له مه‌درید و نیویۆرك و مه‌راكیش زنجیره‌ی هۆتیلی هه‌یه.
له پۆرتوگاڵ تاكو ئێستا له پۆرتوگاڵ 169 كه‌س تووشی ڤایرۆسی كۆرۆنا بووینه، به‌ڵام هیچ حاڵه‌تێكی مردن تۆمارنه‌كراوه.